English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوای قه‌رزی چل ساڵه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌كات
2019-06-24 [12:08 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئێران داوای ئه‌و قه‌رزه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌كات كه‌ ماوه‌ی چڵ ساڵه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌، ده‌شڵێت، پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌وروپا به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بۆ نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئاماده‌ نییه‌ نرخی پاراستنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بدات.

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عێراقچی له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ وه‌زیری كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌ریتانیا ئه‌ندرۆ مۆریسۆن، رایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌وروپا له‌كاركردن به‌ به‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌ چوارچێوی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی داویانه‌، كه‌موكوڕیان هه‌یه‌.

عراقچی باسی له‌وه‌ش كرد، هیچ باڵانسێك له‌ نێوان به‌رپرسیارییه‌تیمان و مافمان له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نییه‌، بۆیه‌ هیچ بیاونییه‌ك نییه‌ ئێران له‌ پابه‌ندبوونی به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌رده‌وام بێت.

عراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێمان وایه‌ پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌روپا به‌ به‌ڵێنه‌كان بۆ بێتوانایی ناگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵكو بۆ نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان هێزی ئه‌وه‌یان تێدا نییه‌ سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانه‌كانی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ سه‌روه‌ری ئه‌وروپا هه‌تا له‌ ناو سنوری خۆشی بوونی نییه‌.

سه‌باره‌ت به‌م قه‌رزانه‌ی ئێران كه‌ ماوه‌ی 40 ساڵه‌ له‌سه‌ر به‌ریتانیا كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌، غراقچی ئه‌وه‌ی خسته‌روو، نه‌دانی قه‌رزه‌كان له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌، هه‌رگیز كارێكی قه‌بوڵ كراو نییه‌.

لای خۆیه‌وه‌ مۆریسۆن رایگه‌یاند، به‌ریتانیا به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پابه‌نده‌، وتیشی، به‌ریتانیا نیازی وایه‌ به‌ خێرایی كه‌ناڵی بازرگانی ئه‌وروپی "ئینستكس" كارا بكاته‌وه‌، داوای له‌ تارانیش كرد، پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت.

 

rt





ئەم هەواڵە 5437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad