English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: پێویست به‌ ئێمه‌ ناكات له‌ گه‌رووی هورمز بین
2019-06-24 [01:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاند، داواكاری ئه‌مه‌ریكا له‌ ئێران ئاسانه‌، ئه‌ویش چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت و هاوكاری دارایی و سه‌رپه‌رشتی تیرۆر نه‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، پێویسته‌ له‌سه‌ر چین و ژاپۆن و سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه‌ كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كانی خۆیان له‌ گه‌رووی هورمز بپارێزن.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێویست ناكات ئه‌مه‌ریكا بوونی له‌ گه‌رووی هورمز هه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی بووه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی وزه‌ له‌ جیهان.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ خرایه‌ خراوه‌، ململانێیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ئاڵۆزتر بوون، به‌پێ هه‌واڵه‌كان ترامپ له‌ دوا ساته‌كان له‌ لێدانی ئێران پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌.

دۆناڵد ترەمپ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی گوتی، من بەدوای شەڕەوە نیم، بەڵام ئەگەر شەڕ ببێت، بەشێوەیەک کاولکاری دەبێت کە هەرگیز پێشتر ئەوەت نەبینیبێت، من ئەوە ناکەم، بەڵام تۆش ناتوانی چەکی ئەتۆمیت هەبێت، ئەگەر دەتەوێت گفتوگۆ بکەیت، باشە، ئەگەر نا ئەوا ئابوورییەکی زۆر خراپت دەبێت.

ئەو قسانەی ترەمپ دوای ئەوەدێت گرژی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر لێواری جەنگ گەڕایەوە، دوای ئەوەی تاران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لەئاسمانی گەرووی هورمز خستەخوارەوە و ترەمپیش گوتی "10 خولەک پێشهێرشکردنە سەر ئێران فەرمانی وەستاندنی هێرشەکەم دا".

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 5650جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad