English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هێرشە ئەلیكترۆنیەکەی ئەمریکا پشت راست دەکاتەوە
محمد جەواد ئازەری جەهرۆمی، وەزیری پێوەندییەکانی ئێران
2019-06-24 [02:41 AM]

​ZNA - هەولێر


ئێران دەڵێ لە یەک ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣٠ ملیون هێرشی ئەلیکترۆنیمان کراوتە سەر

وەزیری پەیوەندیەکانی ئێران هێرشە ئەلیكترۆنیەکەی ئەمریکا بۆ سەر سیستەمی بەرگری وڵاتەکەی پشتراست دەکاتەوە و دەڵێت لەیەک ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣٠ ملیون هێرشیان کراوەتە سەر و تا ئێستاش بەردەوامە.

پاش ئەوەی دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمەریكی ئاشكرایانكرد، ئەم هەفتەیە واشنتۆن هێرشی ئەلیكترۆنی كردووەتە سەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی و بەرنامەی مووشەکیی ئێران محەممەد جەواد جەهرومی وەزیری پەیوەندیەکانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، لەیەک ساڵی رابردوو ٣٣ ملیون هێرشی ئەلیکتڕۆنی کراوەتە سەر ئێران کە سەرجەم ناوەندە حکومی و سەربازیەکانی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.

جەهرومی رایشیگەیاندووە کە ئەوان توانیویانە سەرجەم ئەو هێرشانە پوچەڵ بکەنەوە و هاوکاتیش ئاشکرای کردووە کە هێرشە ئەلیكترۆنیەکان لە سەر وڵاتەکەی بەردەوامیان هەیە.





ئەم هەواڵە 5560جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad