English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە بڕیارێك گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ مۆڵەتی فەرمی قەدەغە کرا
2019-06-25 [06:15 AM]

ZNA-هەولێر


بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، گەشتکردنی کارمەند و ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ مۆڵەتی فەرمی، قەدەغە کرا.

بەپێی نووسراوێک کە ڕۆژی ٢١ی ٥ی ٢٠١٩ بە واژۆی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ دەرکراوە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کراوە کە ئاماژە بەوە دراوە، ماوەیەکە تێبینی دەکرێت کە کارمەند و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە، هاتوچۆی وڵاتانی دەورووبەر دەکەن و هەندێکیان لە هێڵی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەوروبەر کار دەکەن.

هەر بۆیە بڕیار دراوە کە لەمەودوا بە هەموو شێوەیەک هاتوچۆی کارمەندان و ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی  کە تێیدا هۆکاری سەردانەکەی دیاری کرابێت، قەدەغەیە و داوا کراوە کاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەست پێ بکەن.

لە هەرێمی کوردستاندا دەیان هەزار کارمەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە چوارچێوەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەدا هەن کە ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە.





ئەم هەواڵە 8101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad