English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەت لە بارەی گۆرینی پلە و ناونیشانی فەرمانبەران بڕیارێك دەردەكات
2019-06-25 [06:39 AM]

ZNA – هەولێر


ئەنجومەنی وەزیران هۆشداری توند بە وەزارەت و فەرمانگە و پارێزگاكان دەدات لە بارەی گۆڕانكاری كردن لە پلە و پۆست و ناونیشانی وەزیفیدا،هەروەها جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو ناونیشانانە دەكات كە بەدەر لە رێنماییەكان دراون.

بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان كە لە 15ی 5ی 2019 دەرچووە و ئاماژە بەوەكراوە دوای بەدواچوونیان، بۆیان دەركەوتووە بەبێ رەچاوكردنی یاسا و رێنمایییەكان ژمارەیەك وەزارەت و داموودەزگا گۆڕانكاری لە هەندێك پۆست و ناونیشانی وەزیفی دەكەن.

لەنووسراوەكەشدا هاتووە" لەسەر ئاستی بەرێوەبەرایەتی و وەزارەت و پارێزگا و یەكە ئیداریەكان بەبێ رەچاوكردنی رێنماییەكان و ئەو بنەما كارگێری و یاساییانەی لە هەرێمی كوردستان كارپێكراون، گۆڕانكاریان كردووە".

ئەوەش لە نوسراوەكەدا جەختی لەسەر كراوەتەوە، كەوا دەبێت لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی گۆڕانكاری زۆر بە وردی رەچاوی ئەو مەرج و پێوەرانە بكرێت كە پێویستە لە فەرمانبەری پاڵێورا و هەیبێت، بۆ وەرگرتنی هەر پلە و پۆست و ناونیشانێكی وەزیفی.

لەنوسراوەكەدا دووپاتيشكراوەتەوە، پاش وردبینی بەگوێرەی ئەو مەرج و پێوەرانەی لە رێبەری وەسفی وەزیفی داهاتووە وەزارەتی دارایی رێكاری خۆی بگرێتەبەر و جێبەجێیان بكات، هەروەها  لە كاتی هەر سەرپێچیەك و نەبوونی مەرجەكان نابێ وەزارەتی دارایی پەسندی گۆرانكاری لە پلە و مووچە و ناونیشاندا بكات كە بە شێوەی فەرمان و بڕیاری وەزاری یان كارگێڕی دەركراوە".

نەورۆزقازی،سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران بە باسی راگەیاند، زۆر گۆڕانكاری لە ناونیشان و پلەی فەرمانبەران كراوە یاسایی نین، هەروەها زۆرێك لە فەرمانبەران ناونیشان و كارەكەیان جیاوازی هەیە و هەندێكیش بەدەر یاسا و رێماییەكان كراون"، بەڵام لەگەڵ رێکخستنەوەی میلاکات حكوومەت وەسفی وەزیفیش رێکدەخاتەوە چونکە سەدان فەرمانبەر هەیە وەسفی وەزیفیان نیە.





ئەم هەواڵە 11689جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad