English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان ئاشكرا دەكرێت
2019-06-25 [07:42 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسێکی وەزارەتی کارەبا ئاشکرای دەکات بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەم هاوینە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نشتیمانی بە هاوڵاتیان زیاتر بووە، جەختیش دەکاتەوە 18 کاتژمێر کارەبا دەدرێت و 6 کاتژمێرەکەی تریش مۆلیدە پڕی دەکاتەوە.

حوسێن حەمەد، بەرێوبەری گشتی کارەبای هەولێر بە باسی گوت:  ئێستا شەو ورۆژ 17 بۆ 18 کاتژمێر کارەبای نشتیمانی دەدرێتە هاوڵاتیان بەراوورد بە پارساڵ ئەمساڵ دۆخی کارەبا باشترە و ئومێد هەیە باشتریش بکرێت".

ئەو بەرپرسەی کارەبا هۆکاری باشبوونی کارەبای لە هاوینی مساڵدا گەڕاندەوە بۆ گەیاندنی غازی سرووشتی بۆ یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و بەگەڕخستنی چەند پڕۆژەیەکی تازەی کارەبا.

ئەو گوتیشی: لە مانگی 6ی ساڵی رابردوودا 4 بۆ 5 کاتژمێر کارەبا کەمتر دەدرایە هاوڵاتیان بەڵام  ئەمساڵ لە مانگی 6 بە تێکرا نزیکەی 5 کاتژمێر کارەبای زیاتر دەدرێتە هاوڵاتیان، هەروەها پار لەو کاتانە خواست لەسەر کارەبا لە هەولێر هەزار و 300 مێگاوات بوو، بەڵام ئەمساڵ 300 مێگاوات خواست کەمترە".

هاوینی ساڵی رابردوو تێكرای بەرهەمی كارەبا نەدەگەیشتە 3هەزار مێگاوات، بەڵام ئەمساڵ لە سەرووی 3هەزار و 500 مێگاواتە.

هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پاش هەڵسەنگاندی بارودۆخی کارەبا و چۆنیەتی ئیشپێکردنی یەکەکانی وێستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا و کارۆ ئاوی لەهەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، ئێستادا بەتێکڕا 3 هەزار و 570 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت".

روونی کردەوە بەرەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و هەڵکشانی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 5 مێگاوات، وەزارەتی کارەبا دەتوانێت تاوەکو 18 کاتژمێر کارەبا بدات، گوتی:"6 کاتژمێرەکەی دیکەش لە رێگەی موەلیدەی ئەهلیەوە کارەبا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.





ئەم هەواڵە 8632جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad