English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێكی ئه‌ڵمانی: نابێت ئەو دەنگە زۆرەی كورد بۆ سەربەخۆیی پشتگوێ بخرێت
2019-06-25 [08:06 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پەرلەمانتارێکی ئەڵمانی لەسەر قسەکانی ئەنجێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان دێتە دەنگ و وەڵامی دەداتەوە و جەخت دەکاتەوە کە نابێت ئەو دەنگە زۆرەی کورد بۆ سەربەخۆیی پشتگوێ بخرێت. 

مارک ھاوپتمان، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا لە پارتی کریستیان دیموکرات کە پارتەکەی ئەنگێلا مێرکلە لە نامەیەکدا بە ناونیشانی (ھەر ئێستا دەوڵەتەکە بە کورد بدەن) وەڵامی قسەکانی مێرکلی دایەوە و رایگەیاندووە حکومەتی ئەڵمانیا لە پرسی پەیوەست بە مافی چارەنووسی میللەتان دوولایەنەیە کە لە حاڵەتی کۆسۆڤۆدا پشتگیرییان دەکات، بەڵام بۆ کورد وا نییە. 

ھەروەھا رایگەیاندووە راستییەکەی ئەمەیە، عێراق وڵاتێکە بەدرێژایی مێژوو یەک نەتەوە نەبووە، بەڵکو شێوازێکی دەستکردی دەوڵەتە و لە چوارچێوەی سنوورە کێشراوەکانی کاتی داگیرکاری دروستبووە، لەبەر ئەم ھۆکارەشە پێویست ناکات بنچینەی عێراق بە ناچارییەوە بپارێزرێت. 

لەبارەی دەنگی سەربەخۆییش لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە نابێت ئەو دەنگە زۆرەی نێو باکووری عێراق بۆ سەربەخۆیی، کە مەبەستی کوردە، پشتگوێ بخرێت، کورد ھابەشێکی گرنگە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە، لە ناوچە ئۆتۆنۆمییەکانی کورد، بارودۆخ لە رووی ئاسایشەوە، لەچاو ناوچەکانی دیکەی عێراق، زۆر ئارامترە و کوردە ھاوبەشەکانمان پشتگیری لە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەڵمانیا و ئەوروپا دەکەن، دەبێ ئێمە لە ھەماھەنگی ھەرێمایەتیدا پشت بە ھاوبەشی متمانەپێکراو ببەستین. 

ئەوەی لە لایەکەوە بە کردەوە پشتگیری لە خۆپاراستنی ناوچەیەک بکات، دەبێت داواکاری مافی چارەنووس نادیدە نەگرێت، یان بە بچووکی ناوی نەبات، داواکاری کورد نەک تەنیا بۆ پاراستنی ناوچەکانیان، بەڵکو بۆ بە سەربەخۆیی بەڕێوەبردن، بە لە بەرچاوگرتنی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە، تەنیا ئەنجامێکی بێ شکە و دەوڵەتی کوردی و حکومەتەکەی دەبێتە ھۆی سەقامیگریی بەھێز لە ناوچەیەک کە بە قەیرانەکانەوە ھەژێندراوە.





ئەم هەواڵە 2821جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad