English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی مووچەی پەرلەمانتارانی عێراقەوە روونکردنەوەییك دەدرێت
2019-06-25 [08:08 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکی پەرلەمانی عێراق روونکردنەوەیەک لەبارەی مووچەی پەرلەمانتارانەوە دەدات.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥-٦-٢٠١٩ میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکەکەیان بڵاو کردووەتەوە، رایگەیاندووە، دەستەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانتارانی عێراق ھیچ مووچەیەکی خانەنشینی وەرناگرن.

محەمەد حەلبوسی ھەروەھا رایگەیاندووە، لە خولی رابردووی پەرلەمانەوە بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی پلەباڵاکان بە پەرلەمانتارانیشەوە بۆ کەمتر لە نیوە، دراوە و تا ئێستاش کار بەو بڕیارە دەکرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێی وایە ئەو ئاسانکاری و دەرامەتانەی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان دابین کراوە، زیاترە لەوەی بۆ پەرلەمانتاران دابین کراوە.





ئەم هەواڵە 7366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad