English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای دهۆک بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی دلین دەرکرد
2019-06-25 [08:38 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دادگای دھۆک بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی دلین وەلید دەرکرد. 

پرۆسەی دادگاییکردنەکە نزیکەی کاژێرێک و ٤٠ خولەک بوو و دواجار دادگا بڕیاریدا بکوژی دلین وەلید لە سێدارە بدرێت".

کەیسەکەی جیاوازە و دواتر دادگایی دەکرێت، چونکە جیاوازی لەنێوان قسەی بکوژی دلین و ئەو کەسەدا ھەبووە، لەبەرئەوە دادگا بڕیاریدا بە کەیسێکی جیاواز دادگای بکات". 

باوکی دلین لەبارەی بڕیاری دادگا رایگەیاند: "سوپاسی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکەم و ھیوادارین بەزووترین کات کارەکە جێبەجێبکرێت". 

کەسوکاری تۆمەتبارەکە لە دادگا ئامادەنەبوون، کەسوکاری بکوژەکە پارێزەریشیان بۆ نەگرتبوون". 

دلین وەلید، تەمەن ١٠ ساڵان، ئێوارەی رۆژی ٥-٦-٢٠١٩ لە نزیک ماڵی خۆیان لە سەنتەری شاری دھۆک ون بوو، دوای سێ رۆژ تەرمەکەی لەنێو باخێکدا لە نزیکەی یاریگەی دھۆک دۆزرایەوە. پاشان پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیر کرد.

پۆلیس لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە بەدواداچوونی بۆ ونبوونی دلین کرد، چەند کەسێکی بەو تۆمەتە دەستگیر کرد کە لەگەڵ دلین بینراون، یەکێک لەوانە ''بکوژەکە'' بوو بە ناوی (ن.س) کە تەمەنی ٤٧ ساڵە و باوکی دوو منداڵە.

جەستەی دلین بە جۆرێک شێوێندرابوو، چوار رۆژ تەرمەکەی لە پەیمانگەی دادپزیشکی دھۆک مایەوە. دوای پشکنین و توێکاری، رۆژی ١٢/٦/٢٠١٩ رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.

کوشتنی دلین کاردانەوەی زۆری بەدوادا ھات، چوار گردبوونەوە لە دھۆک کراون و زۆربەی ئەوانەی بەشدارییان لە گردبوونەوانەدا کردبوو، داوای لە سێدارەکانی بکوژی دلینیان کردبوو.


رووداو





ئەم هەواڵە 2734جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad