English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر داوایه‌ك ئاراسته‌ی شاره‌وانی ده‌كات
2019-06-25 [09:35 AM]

ZNA-هەولێر


وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر داوا له‌شاره‌وانی ده‌كات هه‌ڵمه‌تێك بۆ لابردنی لاشه‌ی بارهه‌ڵگرو و پیكابی له‌كاركه‌وتوو، له‌ته‌نیشتی رێگاكان ده‌ست پێبكه‌ن و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش بده‌ن كه‌ ئه‌و كاره‌ دوباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رگەیاند، بوونی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ له‌كاركه‌وتووانه‌ خه‌ریكه‌ له‌زۆرێك له‌شه‌قامه‌كان ده‌بێت به‌دیارده‌ و كڕین و فرۆشتنیان پی ده‌كرێت ، وه‌كو ئه‌وه‌ی شوێنه‌كان موڵكی كه‌سی بێت ، هاوكاتیش ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی قه‌ره‌بالغی و دروستكردنی پشێوی ، چونكه‌ ده‌بنه‌ هۆی ته‌سكبوونه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان.

وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ داواش له‌ شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌كات له‌دره‌نگانی شه‌وێكدا هه‌لمه‌تێكی گه‌وره‌ بۆ لابردنی ئه‌و ئۆتۆمبێڵه‌ له‌كاركه‌وتووانه‌ ده‌ست پێبكه‌ن و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش بده‌ن كه‌ ئه‌و كاره‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 2500جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad