English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار بە بۆندەکەی بەرشەلۆنە رازی بوو 
2019-06-25 [11:50 AM]

ZNA- ھەولێر 




نەیمار داسێلڤای بەرازیلی ھەموو تەگەرەکانی بەردەم گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەبڕێت و بەبۆندی یانەی بەرشەلۆنە رازی دەبێت . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی، نەیمار بە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی راگەیاندووە کە بە بەندەکانی بۆندەکەی یانەی کەتەلۆنی رازییە و پێویست بە ھیچ گفتوگۆیەک ناکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، نەیمار دەیەوێت بگەڕێتەوە خولی ئیسپانی و لە یانەی بەرشەلۆنە یاری بکات و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیە قوربانی بە بەشێک لە مووچەکەشی بدات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەرکی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا ئەوە دەبێت کە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان رازی بکەن بەم بۆندەی پێشکەشی دەکەن . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 9358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad