English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خانەوادەی دی لێخت ھاندەرانی بەرشەلۆنە دڵخۆش دەکەن 
2019-06-25 [11:56 AM]

ZNA- ھەولێر 



سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە پێشکەوتنێک لە پەیوەندی کردنی ماتیاس دی لێخت بە یانەی بەرشەلۆنە ھەیە . 


بە پێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، تا ئێستاش دی لێخت ئەو بۆندانە تاوتوێ دەکات کە لە یانەکانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتس و پاریس سانجێرمان پێی گەیشتووە . 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، مینۆ رایۆلا بریکاری کارەکانی دی لێخت ھەوڵدەدات یاریزانەکە رازی بکات پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتس بکات، بەڵام خانەوادەی دی لێخت داوا لە کوڕەکەیان دەکەن پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە بکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەرچەندە مووچەی دی لێخت لە بەرشەلۆنە کەمتر دەبێت ، بەڵام خانەوادەکەی ئارەزوو دەکەن کوڕەکەیان لە تەک میسی و ئەستێرەکانی دیکەی یانەی بەرشەلۆنە یاری بکات.

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6970جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad