|
Z.N.A لەگەڵ نزیک بوونەوەی ساڵی 2020 بی ئێم دەبلیوش بەنیازی بەرهەمهێنانی مۆدیلەکی نوێ لە (سپۆرتM ) ی خۆیەتی کە سیستەمی هایبێری هەیە.
ناوی ئەم مۆدیلە Vision M کە سیستەمی هایبێری بۆ زیاد کراوە گە لە چەندین دیزاین و جوانکاری نوێ لەمانەش کردنەوەی دەرگاکانی بۆ سەرەوەیە و لایتی ئێل ئی دی زۆر ناوازەی هەیە و شێوەکەشی نزیکە لە مۆدیلی M1 کە پێشترلە ساڵی 1978 تا ساڵی 1981 بەرهەم هاتبوو هەروەها چەندین دیزاین و جوانکاری بۆ ئەنجام دراوە، تەکنەلۆجیای رووخسار یەکێکی تر لە نوێ کارییەکانی ئەم مۆدیلەیە کە لەگەڵ نزیک بوونەوەی خاوەنی قفلی دەرگاکانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی ئۆتۆماتیک دەکرێتەوە و لەکاتی دوورکەوتنەوەش دەرگاکانی دادەخرێن.
Vision M چوار پستۆنە و بە بەنزین و کارەبا کاردەکات و هێزی 600 ئەسبە و خێراییەکەی سفر تا سەدی 3 چرکەیە و تا 300 کیلۆمەتر توانایی خێرایی هەیە.
توانای رۆیشتنی 100 کیلۆمەتری بە بەکارهێنانی کارەبا هەیە کۆمپانیای ناوبراو بەنیازە لە ساڵی 2020 ئەم ئۆتۆمبێلە رەوانەی بازار بکات.
ئەم هەواڵە 21202جار خوێندراوەتەوە |