English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆکەی ئێف ٣٥ی بەریتانیا بە ئاسمانی سووریادا سووڕانەوە
2019-06-25 [03:48 AM]

ZNA - هەولێر


فڕۆکەی ئێف ٣٥ی سەربە هیزی ئاسمانی بەریتانیا، یەکەم ئەرکی سەربازی لە سنوورەکانی عێراق و سووریا ئەنجامدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سکای نیوز، فڕۆکەی ئێف ٣٥ی سەربە هیزی ئاسمانیی بەریتانیا، یەکەم ئەرکی سەربازیی لە سنوورەکانی عێراق و سووریا، لە دژی حەشارگەکانی داعش ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا ئەو فڕۆکانەی بە شەبەح ناسراون، هیچ هێرشێکییان ئەنجام نەداوە.

بینی مۆردونت وەزیری بەرگریی بەریتانیا، ئەم هەنگاوەی بە گرنگ پێناسە کرد و ئەم جۆرە فڕۆکانەی بە بڕبڕەی پشتی هیزی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ چەند دەیەی داهاتوو ناوبرد.

فڕۆکەی ئێف ٣٥ پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگییە و دروستکراوی ئەمریکایە.

حکومەتی لەندەن بەڵێنیداوە، ژمارەی ئەو جۆرە فڕۆکانە بگەیەنێتە ١٣٨ فڕۆکە و نرخی هەر یەکێکییان زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە.





ئەم هەواڵە 1942جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad