English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەحمەد حیلمی بەشداری لە فیلمێکی نوێدا دەکات
2019-06-25 [06:14 AM]

  هەولێر - ZNA 


ئەکتەری سینەمایی میسری، ئەحمەد حیلمی، دوای دابڕانێکی زۆر، بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکات.

 

فیلمەکە بەناوی "خەیال ماتة"یە و بڕیارە لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.

 

ئەو ئەکتەرە وێنەیەکی خۆی بە دەمامکێکی زێڕین و میوزیکێکی ترسناک بڵاوکردووەتەوە و ناوی فیلمەکە و کاتی بڵاوکردنەوەی بڵاوکردووەتەوە.

 

فیلمەکە لە چوارچێوەیەکی کۆمێدی و کۆمەڵایەتی تیشک دەخاتە سەر ژیانی ئەندازیارێکی دیکۆر لە گومانی لە هەموو شتێک هەیە.

 

هەر لەم بەرهەمە سینەماییەدا، مونا شەلەبی و خالید ئەلساوی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و خالید مەرعی کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.





ئەم هەواڵە 6535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad