English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی باڵای فەتوا دەقی فەتوای لە سەر قەرەبووی خانوی کۆری لە هەولێر بلاوکردەوە
2019-06-25 [08:36 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە ھەرێمی کوردستان دەقی فەتوای لە سەر قەرەبووەی گوندی کۆری لە شاری ھەولێر بلاو کردەوە.

پاش ئەوەی کە کۆمەلێک لە ھاولاتیان پرسیاریان کرد لە ئەنجومەنی باڵای فەتوا سەبارەت بە زەکتدان لەو بڕە پارەیەی کە بەشدار بووانی گوندی کۆری لە ھەولێر وەری دەگرنەوە کە بریتیە لە ٧٥ وەرەقە کە پێشتر لە قیستی یەکەم دابویان بە کۆمپانیا بە مەبەستی دروست کردنی خانوو لە گوندی کۆری ئەنجومەنی بالای فەتوا لە دانیشتنی خۆی دا ئەم فەتوایەی لە لای خوارەقەی دا: 

١- ئەو بڕە پارەی کە دراوە بە کۆمپانیا وەک قیستی یەکەم لە مولکیەتی کریارەکە دەرچووە، بۆ یە ئەمە زەکاتی لێ ناکەوێت لەو ماوەیەی کە لای کۆمپانیاکان یان حکومەت و بانک ماوەتەوە.

٢- ئەو بڕەی کە دراوە لە قیستی یەکەم دا، بە قەرز نەدروەتە کۆمپانیا، ھەتا دەرکردنی زەکات لێی واجب بێت پاش حەول و سالێک تێپەر بوون بە سەری دا. 

٣- تەرەفی کۆمپانیا یاخود حکومەت پەشیمان بۆتەوە ئەوەی لەگرێبەستەکە و بڕی پارەی قیستی یەکەمی گێراوەتەوە بۆ خاوەن گرێبەستەکان بۆیە پێویستە لە مێژووی گێرانەوەی پارەکەوە سال ھەژمار بکرێت تەرەفی کریارەوە ئەگەر ھەرکات سالی بەسەردا تێپەری و گەیشتبوویە بڕی نیساب کە بۆ ئەم سال( ٢٥٠٠٠٠٠) دومیلۆن و پێنج سەد ھەزار دینار دیاریکرابوو، ئەوا زەکاتی لێ دەکەوێت لە ھەموو ملیۆنێک (٢٥٠٠٠) بیستووپێن ھەزار دینارە.

٤- گرێبەستی نێوان کۆمپانیا و ھاولاتیانی لەم چەشنەی گرێبەستەی گوندی کۆری لەشاری ھەولێر لە جۆری گرێبەستی (ایستصناع)ە، واتا (بەدروستدان) بۆیە ئەو بڕە پارەیەی کەلە قیستی یەکەم دا دراوە قەرز نە بووە ھەت زەکاتی لێ دەر بکرێت. 

٥- ھیچ زەکاتێکیش نییە لەو بڕە قەرەبووەی کە حکومەت دەیکاتەوە بۆ بەشدار بووان کە بریتیە لە (٢٠٠م) زەوی. والله تعالى أعلم.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە ھەرێمی کوردستان

١٠ شەوالی ١٤٤٠ھ

٢٥ی ٦ی ٢٠١٩ز

٤ پۆشپەر ٢٧١٩ ك

 

 





ئەم هەواڵە 3202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad