English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زۆرترین خەرجی ناتۆ لەسەر ئەمەریكایە
2019-06-26 [07:32 AM]

ZNA – هەولێر


تێكڕای خەرجیەكانی بەرگریی ووڵاتانی ئەندام لەناتۆ بەبەراوورد بەساڵی ڕابردوو بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە ٩٨٤ ملیار دۆلار، ئەمەریكاش پشكی شێری بەردەكەوێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تێكڕای خه‌رجییه‌كانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ له‌ ساڵی ٢٠١٩ به‌راورد به‌ ساڵی پێشووتر به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٣،٩ زیادیكردووه‌ و ده‌بێته‌ ٩٨٤ ملیار و ٢٣٤ ملیۆن دۆلار.

له‌و قۆناغه‌دا ئه‌مریكا له‌ نێوان وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ، زۆرترین خه‌رجی به‌رگریی دابین ده‌كات كه‌ ٦٨٥ ملیار و ٩٩ ملیۆن دۆلاره‌ و ده‌كاته‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ی تێكڕای خه‌رجی به‌رگریی ناتۆ كە به‌ ته‌نیا دابینی ده‌كات.

دوای ئه‌مریكا، به‌ریتانیا‌ به‌ ٦٥ ملیار و ٥٢٧ ملیۆن دۆلار خه‌رجی به‌رگریی دابین ده‌كات، ئه‌ڵمانیا ٤٩ ملیار و ١٣٢ ملیۆن دۆلار، فه‌ڕه‌نسا ٤٧ ملیار و ٧٠٥ ملیۆن دۆلار، ئیتاڵیا ٢٣ ملیار و ٢٨١ دۆلار و كه‌نه‌دا ٢١ ملیار و ٢٧٧ ملیۆن دۆلار.

توركیا له‌ ٢٠١٩دا، تێكڕا به‌ بڕی ١٨ ملیار دۆلار خه‌رجی به‌رگریی دابین ده‌كات.

ئەندامانی ناتۆ کە کەمترین بەشی بەرگرییان بەردەکەوێت؛ لۆکسەمبۆرگ بە رێژەی لەسەدا ٠،٥٥، ئیسپانیا لەسەدا٠،٩٢، بەلجیکا بە رێژەی لەسەدا ٠،٩٣

 





ئەم هەواڵە 5578جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad