English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤالڤێردی لە نێوان نەیمار و گریزمان یەکیان ھەڵدەبژێرێت 
2019-06-26 [11:52 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی داوا لە بەرپرسانی یانەکەی دەکات ھەندێک یاریزان کە پێویستیان پێی نییە بفرۆشن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، ڤالڤێردی زۆر دڵخۆشە بە بۆندی یاریزان گریزمان و چاوەڕێیە یانەکەی بە زووترین کات بۆندی لەگەڵ مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ڤالڤێردی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ھونەری لە یانەی بەرشەلۆنە بەھیچ شێوەیەک باسی نەیماری نەکردووە و داواشی نەکردووە جارێکی دیکە یانەکەی بۆند لەگەڵ نەیمار واژۆ بکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ڤالڤێردی داوای لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە کردووە ئەو یاریزانانەی زیادن و یانەکەی پێویستی پێیان نییە بە زووترین کات بفرۆشرێن و تا ١٤ی تەمموز ھەموو تیمەکە ئامادە بن بۆ وەرزی داھاتوو . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad