English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باندێكی دزینی نه‌وت ده‌ستگیركران
2019-06-27 [06:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوبەرایەتی پۆلسی نەوتی کەرکووک، رایگەیاند، رێگریان لە دزینی نەوتی ئەمبارێکی نەوت لە سنووری پارێزگای کەرکووک کردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتییەکە، لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەنی باکووری شاری کەرکووک، لە لایەن پۆلیسی دوبزەوە دوو تانکەر دەستیان بەسەردا گیراوە، کە بۆرییەکی نەوتیان کون کردووە و نەوتیان دزیوە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسانەی کارەکەیان کردووە، بە ئەندازەی سێ ئینج بۆرییەکی نەوتیان راکێشاوە لە بۆری سەرەکی نەوت گوێزەرەوەی کێڵگەکەوە و تانکەرەکانیان پڕ کردوون لە نەوت.

ئاماژەی داوە، ئەو دەستگیرکراوانە، بە گوێرەی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخ بردن و دزینی نەوت و پێکھاتەکانی ژمارە ٤١ی ساڵی ٢٠٠٨ رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

 

پۆلیسی دوبز باندێكی دزینی نه‌وتی ده‌ستگیركرد

 





ئەم هەواڵە 7222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad