English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: زانیاریەکانی دۆناڵد ترەمپ هەڵەن
عەلی لاریجانی
2019-06-27 [11:35 AM]

ZNA- هەولێر


 سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران  هۆشداری دەداتە ئەمریکا کە سنوربه‌زاندنه‌وه‌ى ئێران باجه‌كه‌ى قورس ده‌بێت و سەبارەت بە گەمارۆکانیش دەڵێت دۆناڵد ترەمپ بەپێ کۆمەڵێک زانیاری هەڵە بڕیار دەدات‌.

عه‌لى لاریجانى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران، رۆژی پێنجشه‌ممه٢٧ی حوزێران، ‌ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ڵه‌ى نوێى وه‌ك دووباره‌ به‌زاندنه‌وه‌ى سنوورى ئێران و ناردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى سیخوڕى بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ توندى وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ باجه‌كه‌ى زۆر قورستر ده‌بێت.

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌یان وانه‌یه‌كى باش ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ به‌زاندنى سنوره‌كانیان دوربكه‌ونه‌وه‌.

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران لەبارەی گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی گوتی: ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و زانیارییه‌ هه‌ڵانه‌ى كه‌ له‌باره‌ى ئەوانەوە‌ هه‌یه‌تى، بڕیارده‌دات و ده‌یه‌وێت ئابڕووی لە دەست چووی خۆى له‌سه‌ر حسابى ئەوان‌ بکڕێتەوە.‌

 





ئەم هەواڵە 5770جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad