English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێگالی نێوان عەنکاوە - گۆپاڵ بە تێچووی١٥٠ ملیۆن دۆلار دەکرێتە دوو ساید
2019-06-27 [11:50 AM]

ZNA- ھەولێر


 بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەجووتسایدكردنی رێگای نێوان عەنكاوە – گۆپاڵە ڕایدەگەیەنێت، لە ژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی هەولێر و لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێگای نێوان عەنكاوە – گۆپاڵە بەجووتساید دەكرێت.

ئەندازیار كامەران مەحموود رایدەگەێنێت "رێگای نێوان عەنكاوە – گۆپاڵە، رێگایەكی ستراتیژیی تازەیە بۆ بەستنەوەی هەولێر و دهۆك، بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری تەواوكردنی ئەم رێگایەی داوە".

مەحموود راشیگەیاند: "تێچووی پڕۆژەكە 150 ملیۆن دۆلارە، كە لەلایەن هێمن گرووپ و لە ژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی هەولێر، لە ماوەی (900) رۆژدا تەواو دەكرێت".

بەڕێوەبەری پڕۆژەكە ئاماژەی بەوەش دا، درێژیی رێگاكە (38) كیلۆمەتر دەبێت و بە تەواوكردنیشی، دەبێتە یەكێك لە رێگا سەرەكییەكانی نێوان هەولێر و دهۆك و هۆكاریش دەبێت بۆ كەمبوونەوەی ڕووداوی هاتوچۆ.

 

 

 

KDP





ئەم هەواڵە 5560جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad