ZNA - هەولێر
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به هۆی هه‌ڵوێستی عێراق له به‌رانبه‌ر گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا، سوپاسی حکومه‌تی عێراقی کردووه.
عه‌باس عێراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تاران له گه‌ڵ نزا خه‌یرووڵا بریکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چوارچێوه‌ی لێژنه‌ی سیاسی هاوبه‌شی نێوان هه‌ر دوو وڵات کۆبووه.
له‌م کۆبوونه‌وه‌دا سه‌باره‌ت به پرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا و جه‌خت له سه‌ر ڕاوێژی به‌رده‌وامی تاران و به‌غدا له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ناوچه‌که کرایه‌وه.
عه‌باس عێراقچی سوپاسی هه‌ڵوێستی حکومه‌تی عێراقی کرد و به ئاماژه به شه‌ڕی ئابوریی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: سیاسه‌ته‌کانی واشنتۆن هۆکاری سه‌ره‌کیی ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی ناوچه‌که‌یه و گه‌لی ئێران له به‌رانبه‌ر پیلانگێڕییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا خۆی رادەگرێت.
ئەم هەواڵە 9586جار خوێندراوەتەوە |