English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و شاندی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە
2019-06-29 [09:09 AM]

ZNA-هه‌ولێر


شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە بەغدا کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٩/٠٦/٢٠١٩، ئەو شاندەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێک گەیشتنە عێراق و لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان، شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

پێشتر، ئەحمەد سەحاف گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، شاندەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ دەگەنە عێراق و ھەمان رۆژ دەگەڕێنەوە و بە داوەتنامەی فەرمیی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەردانەکە ئەنجام دەدەن و بڕیارە لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە، ھەروەھا لەگەڵ نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد ئەم سەردانە مێژوویی دەبێت بۆ عێراق، لە چوارچێوەی کارەکانی حکوومەتدا دێت بۆ پێشخستنی رۆڵی نێودەوڵەتیی عێراق لەنێو وڵاتانی جیھاندا و نیشانەی ھێوربوونەوە و سەقامگیری دۆخی ئاسایشی عێراقە.





ئەم هەواڵە 3307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad