English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی نووسەر و رۆژنامەنووس عبدولغەنی علی یەحیا
2019-06-29 [01:41 AM]

ZNA- ھەولێر


پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی 
پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس(عەبدولغەنی عەلی یەحیا)

بەڕێزان خانەوادەی رۆشنبیر و نووسەر و رۆژنامەنووس(عەبدولغەنی عەلی یەحیا)

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شرۆڤكاری سیاسی(عەبدولغەنی عەلی یەحیا) مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان و تەواوی ھەڤاڵ و ھاوکارانی دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

 خوالێخۆشبوو (عەبدولغەنی عەلی یەحیا) لە ساڵی 1943 لە شارۆچكەی ئاكرێ لە دایك بووە، لەسەرەتای شەستەكانەوە دەستی بە نووسین كردووە و یەكەم وتاری لە رۆژنامەی(الاستقلال)لە بەغدا بڵاوبۆتەوە، لە 1963 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە كردووە و، لە ساڵی 1970 وەك نووسەر و پەیامنێر بۆ ماوەی چوار ساڵ لە رۆژنامەی(التاخی) كاری كردووە، سێ ساڵ لە گۆڤاری(الثقافە)كاری كردووە و لەساڵی 1973 بۆتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژی كوردستان، لە ساڵانی1974-1975 لە رادیۆی دەنگی كوردستان-عیراق كاری كردووە، دوای راپەڕینیش بەردەوام بووە لە كاری رۆژنامەنووسیی و راگەیاندن.

 هەڤاڵ(عەبدولغەنی عەلی یەحیا ) لە ساڵی 2004 ئەندامی لقی(14)ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و دامەزرێنەر و بەرپرسی لقی موسڵی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بووە و، كەسایەتی و شرۆڤەكارێكی سیاسی بەتوانا بوو، كادیرێكی شارەزا و لێهاتووی راگەیاندن و قاڵبووی بواری رۆژنامەنووسیی بوو، نووسەرێكی بەهرەمەند و خاوەن قەڵەمێكی بەبڕشت و تایبەت بە خۆی بوو بە تایبەتی لە رووی زمانی عەرەبیەوە، هەروەها لەرێی بەرهەم ونووسین و چاپكراوەكانی خزمەتێكی زۆری رۆژنامەنووسیی وكولتور و رۆشنبیریی كوردی كردووەو لەو تەمەنەی بەخششیدا چەندین بەرپرسیاریەتی پێ سپێردراوە ولەچەندین دەزگا و ناوەندی میدیایی خزمەتی کردوە.

بە كۆچی دوایی ئەو رۆشنبیر و نووسەر و رۆژنامەنووسە، درزێكی دیكەی دیار و گەورە كەوتە نێو بواری رۆژنامەوانیی و رۆشنبیریی و راگەیاندن و قەڵەمێكی دیكەی لەدەست دا، هیوادارین هاوخەمیی و دڵنەوایی هەڤاڵانی و هاوپیشانی ببێتە مایەی ئاارمیی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
  جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبووش بەهەشتی بەرین بێت...

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
29/6/2019





ئەم هەواڵە 3415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad