English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا سزاکانی سەر کۆمپانیای هواوی لادەبات
2019-06-29 [04:06 AM]


  
لە پەراوێزی لوتکەی جی 20 سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ جەختی لەوەکردەوە کە ووڵاتەکەی باجی زیاتر ناسەپێنێت بەسەر بەرهەمی هاوردەکراوی چینیدا کە بری 300 ملیارد دۆلار دێنەتە خاکی ئەمریکاوە، هەوەها ووتی لە ئێستادا بەردەوام دەبێت لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەو ووڵاتە.
بەگوێرەی راپۆرتی میدیاکان: ترەمپ و شی چینگ پینگ سەرۆکی چین لە لوتکەی جی 20 لە ژاپۆن ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆ بازرگانییەکانی نێوان وڵاتەکانیان کەبەهۆی ڕاگیرانی ئەو گفتوگۆیانە ئابووری جیهان بەرەو لاوازی چوو.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند رێگە بە کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەدات دەستبکەنەوە بە فرۆشتنی بەرهەمەکانیان بە کۆمپانیای هواوی چینی کە لە ماوەی رابردوو ئەو مامەڵەیە قەدەغەکرابوو.
لە رابردووشدا ترەمپ هۆشداریدابوو لە سەپاندنی سزای بازرگانی دیکە بەسەر چیندا، پێشتر واشنتۆن کۆمپانیای هواوی تۆمەتبار کردبوو بەوەی لەلایەن حکومەتی چینەوە بۆ سیخوریکردن بەکاردەهێنێت، هەر بۆیه سەرۆکی ئەمریکا بریاریدابوو کاروباری کۆمپانیای ئەلەکترۆنی هواوی لە ئەمریکا قەدەغە بکات و ناوی ئەو کۆمپانیایە خرایه لیستی رەشەوە، لەئێستادا ئەمریکا سزاکانی سەر هواوی لابرد و ڕێگە دەدات کۆمپانیا ئەمریکییەکان کاڵا و کەرەستە بە کۆمپانیا چینییەکە بفرۆشن .
 





ئەم هەواڵە 9997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad