English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕی داعش و حشدی شەعبی لە دیالە کوژراو و بریندارلی لێکەوتەوە
2019-06-30 [11:40 AM]

ZNA- هەولێر


لە دوو هێرشی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە، سەربازێک کوژرا و سێ چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون.

 لە رۆژئاوای ئەنباریش ٥ چەکداری داعش کوژران.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە بۆمبابارانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، تونێلێکی چەکدارانی داعش لە ناوچەی عەین جەحش لە باشووری موسڵ، تەقێنرایەوە و چەکدارانی ناو تونێلەکەش کوژران.

هەروەها لە رۆژئاوای ئەنبار و لە نزیک سنوورەکانی سووریا، ٥ چەکداری داعش کوژران.

هاوکات، لە دوو هێرشی داعش لە ناوچەکانی خان‌بەنی سەعد و گوندی ئیمام محەمەد لە ناوچەی عەلیاوای نزیک خانەقین، لە سنووری پارێزگای دیالە، سەربازێک کوژرا و سێ چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون.

 

 





ئەم هەواڵە 9877جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad