English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ینی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌
2019-06-30 [03:12 AM]

Z.N.A


سبه‌ینی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌ڵێ، هه‌ردوولا گۆڕانكاریان له‌ لیژنه‌ و شاندی دانوستانكاردا كردووه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستی خستوون، سبه‌ینێ سه‌عات 11ی سه‌رله‌به‌یانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ زانیاریشی دا كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گۆڕانكاریان له‌ شاندی دانوستانكاری خۆیان كردووه، پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بە سەرۆکی لیژنە و هه‌ریه‌ك له‌ دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فرسه‌ت سۆفی و ئومێد سه‌باح_ ی بە ئەندامانی لیژنەی دانوستانکار دەستنیشان کردون.

یه‌كێتی نیشتمانیش حاكم قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دانوستانكار داناوه‌.





ئەم هەواڵە 3853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad