English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیندستان زۆرترین بڕی نەوتی لە عێراق کریوە
2019-06-30 [05:28 AM]

​ZNA - هەولێر


بەگوێرەی داتا فەرمییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، ھیندستان زۆرترین بڕی نەوتی لە عێراق كڕیوە.

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی سۆمۆ رایگەیاند، لە ماوەی مانگی ئایاری رابردوو،  كۆمپانیا نەوتییەكانی ھیندستان لە نێو كۆمپانیا جیھانییەكانی دیكە زۆرترین نەوتی عێراقیان كڕیوە، بەجۆرێك لەكۆی ٤٠ كۆمپانیادا، ٨ کۆمپانیایان ھیندین .

سۆمۆ ئاماژەیبەوەشدا، كۆمپانیاكانی چین لە ریزبەندی دووھەمدا ھاتوون بەتێكڕای ٧ كۆمپانیا ، دواتر ٤کۆمپانیای ئەمریکا و ئەوانەی دیكەش بەسەر كۆمپانیاكانی وڵاتانی دیكەدا دابەشبوون.

سۆمۆ راشیگەیاندووە، دیارترینی ئەو كۆمپانیا جیھانییانەی كە نەوتی عێراق دەكڕن، لە كۆمپانیای ئینی ئیتاڵی، بی بی بەریتانی، چاینا ئۆیڵی چینی ، ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی و گاز پڕۆمی رووسی پێكھاتوون.





ئەم هەواڵە 1852جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad