English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو پارێزەر وئەندازیاری وڵات، لە قۆناغێكی هەستیار بەرەو كوردستانێكی بەهێز..
2019-06-30 [05:43 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی سەركەوتوویی‮ ‬ریفراندۆمی سەربەخۆیی، بینیمان كە چۆن دوژمنان و ناحەزانی‮ ‬كوردستان كەوتنە پەلامارو هێرش بۆ سەر كوردستان و جۆەها گەمارۆی‮ ‬ئابووری‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬و بازرگانییان خستە سەر كوردستان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پاراست و خۆڕاگرانە رووبەڕووی‮ ‬هەڕەشەكان وەستایەوە سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬لە هەمان كاتدا بەڕێزان‮ نێچیرڤان بارزانی ‬و‮ مەسرور بارزانی‮ ‬وەك دوو هاوكاری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كاریگەرانەیان بینی‮ ‬لە تێكشكاندنی‮ ‬پیلانەكان،‮ ‬بۆیە دەتوانین بڵێین كاندیدانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ سەركردایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬قۆناخی‮ ‬داهاتووی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردستان بە سوود وەرگرتن لە سیاسەتی‮ ‬حەكیمانە و كوردانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەتوانن داهاتوویەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە ئاوەدانی‮ ‬و هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بۆ كوردستانیان فەراهەم بكەن‮. ‬بێگومان عێراق و ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بە رەوشێكی‮ ‬زۆ ناسك و هەستیاردا دەرباز دەبن،‮ ‬ئەوەش راستەوخۆ كاردەكاتە سەر رەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە ئەركی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و سەرۆكایەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان قورس دەبێت،‮ ‬بە تایبەت لە چۆنیەتی‮ ‬خۆگونجاندن لەگەڵ هاوكێشە سیاسییە ئاڵۆزەكانی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬بۆ ئەمەش پێویستە لایەنە سیاسییەكان و راگەیاندن و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬كوردستان هاوكار و پشتیوانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بن و،‮ ‬رەچاوی‮ ‬ناسكی‮ ‬و هەستیاری‮ ‬بارودۆخی‮ ‬كوردستان بكەن‮. ‬‬پێویستە هەردوو بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسرور بارزانی‮ ‬سوود لە ئەزموونی ‮ ‬كابینەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان و پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان وەربگرن بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەو گرفتەكان بڕوانن و دەرباز بكەن،‮ ‬بۆ ئەمەش پێویستە بەر لەهەر شتێك هەوڵی‮ ‬بە دامەزراوەیی‮ ‬و سیستماتیككردنی‮ ‬دەزگا و دامەزراوەكانی‮ ‬كوردستان بدەن و‬لە رێگەی دانانی‮ ‬ستافی‮ ‬كاری‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و سەرۆكایەتی‮ ‬حكوومەت و وەزارەت و دەزگا و دامەزراوەكانی‮ ‬كوردستان شارەزایی‮ ‬و لێهاتوویی‮ ‬و دڵسۆزی‮ ‬كەسەكان بە بنەما بگرن ،‮ ‬كارێكی‮ ‬وابكەن كەوا حكوومەتی‮ ‬كوردستان ببێتە حكوومەتی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ ‬بەدڵنییاییەوە كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بە بەرنامە و پلانێكی‮ ‬تۆكمەی‮ ‬كار دەكات بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان لە وڵاتێكی‮ ‬بەكاربەرەوە بكاتە وڵاتێكی‮ ‬وەبەرهێن،‮ ‬ئەوەش بە گرنگیدانی‮ ‬زیاتر و پێشخستنی‮ ‬كەرتی‮ ‬نەوت و كشتوكاڵ و پیشەسازی‮ ‬و گەشتیاری‮ ‬دەبێت،‮ ‬بۆیە پێویستە هانی‮ ‬وەبەرهێنەرانی‮ ‬ناوخۆو بیانی‮ ‬بدرێت بۆ پێشخستنی‮ ‬ئەو كەرتانە و بنیاتنانی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬لەم بوارانەدا،‮ ‬ئەمەش دەبێتە فاكتەرێكی‮ ‬گرنگ بۆ بووژانەوەی‮ ‬ئابووری‮ ‬كوردستان و نەهێشتنی بێكاری و هەڵی كاری لە رووی كەرتی پیشەسازی و تایبەت لە گشت بوارەكاندا وەك جێگرەوەی كەرتی حكومی وبەهەمان ئیمتیازات وخانەنیشنی كارمەندانی حكومەتی كوردستان ..هەروەها لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە دەبێ‌ هەر دوو دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان كار لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی جیهان بكەن لە پێناو جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكان و چیتر پاشگوێ‌ نەخرێن ، چونكە روون و ئاشكرایە، كێشەی سەرەكیی هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی كەركووك و ماددەی 140 بووە بە پلەی یەكەم وئینجا ئەو مافانەی تری وەك بودجە و چەك و جبەخانەی سەربازی بۆ پێشمەرگە كە چەندین ساڵە بەغدا خۆی لە دانی ئەو مافەرەوایانە دەدزێتەوە و پاساویی بۆ دەهێنێتەوە .‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ئێستا كە نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاردەكات و بە هەمان روحیەتی پێشمەرگانەی سەرۆك بارزانی، مەزنی بە پۆستەكە دەبەخشێ و پێگەی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنێتەوە سەردەمی زێڕینی خۆی .رێزدار نێچیرڤان بارزانی و جێگری پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی هەرێم، ماوەی چەندین ساڵە ئەزموونی حومكڕانی هەیە و لە دووای راپەڕینەوە تا ئێستایەكێك بووە لەو كەسانەی پۆستی باڵای لە كابینە یەك لە دووایەكەكانی حكومەت هەبووە و بەدرێژای مێژوو رۆڵی كارا و گرنگی هەبووە گۆڕەپانی سیاسی كوردستاندا .نێچیرڤان بارزانی لەسەخترین كاتیدا كە كوردستان دووچاری دوژمنكاری بەغدا و ئابلۆقەی ئابووری بووەوە، ئەو لەگەڵ ستافەكەیدا شانی دایەبەر و كۆڵی نەدا، بێگومان ئەو مكوڕی و جەختكردنەوەو مانەوە بەپێوە خۆی لەخۆیدا مانای كامڵبوونی سیاسی و دەوڵەمەندی ئەزموونی بەڕێزیانە. بەدڵنییاییەوە لە ئایندەشیدا سەركەوتوو كوردستان بەرەو قۆناغێكی پێشكەوتووتر ئاراستە دەكات  و دەتوانێ كۆی ئەزموون و هەژموونی كەسایەتی خۆی بۆ سەركەوتنی ئەم ئەركە قورسە دێخیتە كار.سەركەوتنی ئابوری سەربەخۆ لە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی كوردستان گەیشتە لوتكە، كە بەرهەمی ئەو سیاسەتە زیرەكانە بوو كە لە رێگایەوە نێچیرڤان بارزانی دەرگای بە سەر هەموو لایەكدا كردەوە، لە ناوخۆی كوردستان و لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نیودەوڵەتیدا.لە رۆژەكانی دوای شازدەی ئۆكتۆبەر زۆر كەس و لایەن گلەیی ئەوەیان لە نێچیرڤان بارزانی دەكرد كە زیاد لە پێویست نەرمی بەرامبەر هەڕەشەكانی عەبادی دەنوێنێ، لە هەمان كاتدا زۆر ناوەندی جیهانی و كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمی بە سەرسوڕمانەوە لێكدانەوەیان بۆ لێدوان و هەنگاوەكانی نێچیرڤان بارزانی دەكرد بەوەی لە هەڵسوكەوت و عەقڵی سیاسیەكی رۆژهەڵاتی ناچێ و مۆدێلێكی نوێیە لە سیاسەت كردن،چونكە بە سیاسەتی نەرم و هەنگاوی لۆژیكی توانی شكست بە پیلانی چەند لایەنە لە دژی هەرێمی كوردستان بێنێ كە دەستی ناوخۆیی و رێكەوتنی ئیقلیمی و بێدەنگی نێودەوڵەتی لە پشتەوە بوو.جێی ئاماژەیە ، كە هەر لە دوای سەركەوتنی مەزنی پارتی لە هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی عێڕاق و كوردستان و كاندید كردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت، كۆمپانیا جیهانیەكان دەستیان بە وەبەرهێنان كردۆتەوە و كۆمپانیای دیكەش هاتوون و چاوەڕوان دەكرێ كۆمپانیا گەلێكی دیكەش ڕووبكەنە كوردستان، چونكە دڵنیان كە دەرفەتی كار و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دڵنیایی لە پشتەوەیە، دڵنیایی سیاسی و ئابوری و ئەمنی. ئەوجارەیان سیاسەتی دەرگای كراوە بە هەمان بەها و تێگەیشتن و كاركردن..





ئەم هەواڵە 3103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad