English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلیڕەزا تابش سەرۆکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵانی ئیسفەهانە
2019-06-29 [02:11 AM]

ZNA ـ تاران


عەلیڕەزا تابش لە لایەن سەرۆکی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، بوو سەرۆکی سی و دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵانی ئیسفەهان.

 

بە پێی ڕاگەیاندنی گشتیی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران، دکتۆر حوسێن ئینتزامی سەرۆکی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، عەلیڕەزا تابشی بۆ ئەو بەرپرسیارییەتییە راسپاردووە.

 

عەلیڕەزا ڕەزاداد، سەرۆکی پێشووی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهان بە هۆی نەشتەرگەرییەوە و بە مەبەستی پێشگرتن لە هەر جۆرە وەستانی چالاکییەکانی پەیوەست بە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ، داوای لە سەرۆکی رێکخراوەی سینەمایی ئێران کرد کە بەرپرسیارییەتی سکرتێری فێستیڤاڵ بە کەسێکی دیکە بدات.    

 

سی و دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەهان بە بەرپرسی عەلیڕەزا تابش، لە رۆژانی 19 تا 26ی ئابی 2019 لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی لە ئیسفەهان بەڕێوەدەچێت. 

 

مه‌نووچێهر جیهانی

 





ئەم هەواڵە 1720جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad