هەولێر - ZNA
گۆرانیبێژی تونسی، سابر روباعی، بەنیازی بڵاوکردنەوەی دوو گۆرانیی نوێیە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ.
ئەو گۆرانیبێژە بەم دواییە کاری وێنەگرتنی بۆ ڤیدیۆکلیپی "بای بای" ئەنجامدا و بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە.
گۆرانییەکە لە تێکست و ئاوازی سەلیم عەبدوڵڵایە و بە شێوەزاری تونسییە.
هەروەها ئەو هونەرمەندە کاری تۆمارکردنی بۆ گۆرانیی "عمري الجديد" کۆتایی پێهێنا و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوی بکاتەوە.
ئەم هەواڵە 8125جار خوێندراوەتەوە |