English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینی داهاتێکی زۆر بۆ فیلمی Lion King دەکرێت
2019-06-30 [03:43 AM]

هەولێر - ZNA 


بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا فیلمی سینەمایی Lion King لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە و پێشبینی دەکرێت داهاتێکی لە سینەماکاندا بەدەستبێنێت.

 

کۆمپانیای دیزنی دەیەوێت لەرێگەی ئەم بەرهەمە سینەماییەوە لە رێزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی سینەمای ئەمریکا و جیهاندا بمێنێتەوە، لە دوای ئەوەی فیلمی ئەنیمەیشن Toy Story 4 کە بەرهەمی ئەو کۆمپانیاییە، داهاتێکی زۆر بەدەستهێنا.

 

Lion King فیلمێکی ئەنیمەیشنە و بەر لە 24 ساڵ بەرهەمە هاتووە و ئەمجارە کۆپییەکی نوێی بە تەکنیکی بەرز بەرهەمهاتووە.

 

پێشبینی دەکرێت ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا بڕی 150 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبهێنێت.





ئەم هەواڵە 1564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad