English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك كۆده‌بنه‌وه‌
2019-07-01 [05:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ له‌شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، ده‌ستنیشان كردنی پارێزگارێك بۆ ئه‌وشاره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی به‌ K24 راگەیاند "ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دێتە شاری سلێمانی و له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی لەگەڵ یەكێتی كۆدەبێتەوە.

ئه‌و گوتیشی: ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و رێككەوتن لەسەر دانانی پارێزگارێك بۆ ئەو شارە.

ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بووەتە یەكێك لە پرسە سەرەكییەكانی نێوان یه‌كێتی و پارتی، ئەو بابه‌ته‌ش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا تاوتوێكراوە. 





ئەم هەواڵە 1744جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad