English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران پیتاندنی یورانیۆمی لە ئاستی رێژەی دیاریکراو تێپەڕاند
2019-07-01 [11:27 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئێران پاش هەرەشەکانی بۆ کشانەوە لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی و دەستنیشان‌کردنی مۆلەتێکی ٦٠ رۆژە بۆ یەکێتیێ ئەوروپا، ئاستی رێگەپێدراوی رێککەوتنامەی ئەتۆمی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمیی  تێپەڕاند

بەگوێڕەی هەواڵی ئاژانسی فارس، پسپۆڕانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاشکرایان کردووە کە ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمیی بەرزکردووەتەوە و ئێستا یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئەو وڵاتە ٣٠٠  کیلۆگرامی تێپەڕاندوە.

ئێران لە بەرانبەر گۆشارە ئابووریەکان و جێبەجێ نەبوونی مێکانیزمی داراییی یەکێتی ئەوروپا، وەک کاردانەوەیەک بڕیاری بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی دابوو.

ئەم کارەی ئێران وەک هەنگاوێک بۆ دەرچوون لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک سەیری دەکرێت. پێشتر ئەمریکا لەم رێکكەوتنە دەرچووبوو، بەڵام  وڵاتانی ئەوروپایی لایەنی رێککەوتنەکە دەڵێن هەتا ئێران ئامادە بێت ئەوان بە رێککەوتنەکەوە پابەند دەبن.

هەڵوەشانەوەی یەکجارەکیی ئەم رێک‌کەوتنە، جگە لە گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران گەمارۆی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەروپاییشی دەخاتە سەر.

 





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad