English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی ئاسایش پێشوازی لەپێشکەوتنەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
2019-07-01 [11:38 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەنجوومەنی ئاسایش پێشوازی لە پێشکەوتنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان دەکات و جەختیش لە ھەوڵی حکومەتی ناوەند لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی نێوانیان دەکاتەوە. 

ئەنجوومەنی ئاسایش نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ عێراق و کوەیت بڵاوکردووە و تێیدا ھاتووە: "لەو سەردانەیدا شاندەکە پێشوازیان لەو پێشکەوتنانە کردووە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئاراستەی پێکھێنانی حکومەتی نوێ ناویانە".

راگەیەندراوەکە جەختیش لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵکی عێراق لەلایەن حکومەتی ناوەند دەکاتەوە، ھانی بەغدا دەدات لە ھەوڵەکانی بۆ چاکسازی و ھەروەھا دەوڵەمەندکردنی داھاتی نێوخۆیی بەردەوامبێت، ئەوەش لەپێناو بەجێھێنانی خواست و داواکانی خەڵکی عێراق.

ئەنجوومەنی ئاسایش ھەوڵی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە گرنگ دەزانێت بۆ دۆزینەوەو پاراستنی ئەو تاوانانەی کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون.

لە راگەیێندراوەکەیاندا ھاتووە، لە ٢٨ و ٢٩ی حوزەیران، شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی کوەیتیان کرد و لە ٢٩ی حوزەیرانیش بۆ یەکەمجار سەردانی عێراقیان کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ھەروەھا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی فراکسیۆنە سیاسییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەندامانی کۆمەڵەی سیڤیل و رێکخراوە ناحکومییەکان کۆبوونەوە.

 
ئامانج لەسەردانی شاندەکە پشتگیریکردن بوو لە پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوەو چاکسازی و پێشکەوتنی عێراق لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەھۆی شەڕی داعشەوە زیانی زۆر بەر ژێرخانەکەی کەوتبوو.
 





ئەم هەواڵە 2005جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad