English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دڵشاد شەھاب: ھەنگاوی باش نراوە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك
2019-07-01 [11:43 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێکی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

دڵشاد شەھاب ئەندامی شاندی پارتی رایگەیاند: "تێگەیشتنی باش ھەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک ھەیە و کەسێکی خەڵکی کەرکووک وەک پارێزگاری کەرکووک دەست نیشان دەکرێت کە پارێزگاری ھەموو لایەن و پێکھاتەکانی کەرکووک بێت".

گوتیشی: "ھاوتەریب لەگەڵ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلا دەکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ھەنگاوی باش نراوە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و تێگەشتنی باشیش لەلایەن حکوومەتی عێراق ھەیە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەبارەی ناوچە کوردستانییەکان بە جدی لەسەر خەتن".

راشیگەیاند: "ئومێدمان زۆرە کە لەگەڵ ھەموو لایەنەکان لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەگەینە رێککەوتن، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ باسمان لە ئایندەی کەرکووک و بەڕێوەبردنی شارەکە کرد لەگەڵ ھەموو پێکھاتەکانی ئەو شارە".

باسی لەوەشکرد: "ئەو کەسەی کە ناوی وەک پارێزگاری کەرکووک رادەگەیەندرێت، کاندی لیستی برایەتی و پارتی و یەکێتی و ھەموو پێکھاتەکان دەبێت".

لەلایەن خۆشیەوە لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی ڕای گەیاند: ”دەبێت ھەموومان پەلە بکەین و ھەنگاو بنێین تا لە وادەی خۆیدا کابینەی نۆیەمی حکوومەت پێک بێت، لەمبارەیەوە ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە کە وەکوو شەریکێکی ڕاستەقینەی ھاوبەش بەشداری لە کابینەی نۆیەم بکەین و ئامادەکارییەکانمان دەست پێکردووە، ھاوتەریب لەگەڵ پرسی کەرکووکدا ئیشەڵا وادەکەین لە ماوەیەکی کورتدا دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان دڵیان بە پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی خۆش بێت“.





ئەم هەواڵە 1921جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad