English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆرج وەسوف کۆنسێرتێک لە هەولێر سازدەکات
جۆرج وەسوف
2019-07-01 [01:55 AM]

هەولێر – ZNA


هونەرمەندی گۆرانیبێژی سووری، جۆرج وەسوف، بۆ یەکەمجار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و کۆنسێرتێک لە هەولێری پایتەخت دەگێڕێت.

 

بەپێی راگەیێندراوی هەردوو کۆمپانیای هاوهایڤ و زێڕین تراڤڵ کە کۆنسێرتەکە رێکدەخەن، لە 19 ئەم مانگە کۆنسێرتێک لە هۆڵی سەعەد عەبدوڵڵا سازدەکات.

 

ئەو گۆانیبێژە هەواداری زۆری لە کوردستان هەیە و لە ئێستاوە بەشێکی بلیتی کۆنسێرتەکە فرۆشراون.

 

پەیامێکی ڤیدیۆیی وەسوف لەبارەی کۆنسێرتەکەی هەولێر بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو دڵخۆشە بۆ یەکەمجار سەردانی هەولێر دەکات و بەنیازە کۆنسێرتێکی جوان پێشکەش بکات، خوازیاری ئەوەیەش جەماوەرکەی لە هەولێر دڵخۆش بکات، لە بەرامبەردا ئەوانیش دڵی ئەو خۆش بکەن.

  

جۆرج وەسوف لە 23 دیسێمبەری 1961 لە ئەلکەفرون لە سووریا لە دایکبووە و لە سووریا و لوبنان ژیاوە و دووجار ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و سێ کوڕ و کچێکی هەیە.

 

ئەو گۆرانیبێژە کە بە ئەبو وەدیع و سولتان ئەلتەرەب ناسراوە، لە تەمەنێکی زووەوە ناوبانگی پەیداکرد و لە 16 ساڵیدا پێشنیاری بۆ کرا لە لوبنان ئاهەنگ بگێڕێت، باس لەوە دەکرێت کە ئەوکات گووتویەتی "لەپێناو هونەرکەمدا لەسەر شۆستەکاندا خەتوومە".

 

ئەو هونەرمەندە لە دوای ناوبانگییەکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبیدا، چەندین ئەلبووم، ڤیدیۆکلیپ و کۆنسێرتی لە و وڵاتانی عەرەبی و جیهاندا سازکرد.

 

لە ساڵی 2011ـەوە وەسوف باری تەندروستیی ناجێگیر بوو و بەهۆیەوە دووچاری جەڵتەی مێشک بوو و بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کاری هونەری دوورکەوتەوە و نیوەی جەستەی ئیفلیج بوو، لە ساڵی 2014 بۆ یەکەمجار لەرێگەی پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنییەوە دەرکەوتەوە.

 

وەسوف یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی "الهوی سلطان" لە ساڵی 1984ـدا بڵاوکردەوە و دوایین ئەلبوومیشی بەناوی "اشتقنالك" بوو کە لە ساڵی 2015ـدا بڵاوکرایەوە، ئەمساڵیش ڤیدیۆکلیپێکی بەناوی "سکت الکلام" بڵاوکردەوە.

 

ساڵی 2018 بە ساڵی پڕ لە چالاکیی بۆ ئەو گۆرانیبێژە دەژمێردرێت کە گۆرانییەکی بەناوی "ملکة جمال الروح" بڵاوکردەوە و چەندین کۆنسێرت و دەرکەوتنی میدیایی هەبوو.

 





ئەم هەواڵە 6106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad