English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران له‌ بواری یۆرانیۆم دانی به‌ سه‌رپێچییه‌كی مه‌ترسیداردا نا، ولاتانی نیگه‌ران كردوه‌
2019-07-01 [03:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ دووشەممە ئێران دانی بەوەدا نا ئەو سنورەی کە بۆ عەمبارکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 بۆی دانرابوو دەرباز کردووە.

 چەند ڕۆژێک بوو چاوەڕوان دەکرا ئێران دان بەو سەرپێچییەدا بنێت لە کاتێکدا پێشتر هەڕەشەی کردبوو کە ئەو کارە دەکات، ئەمەش یەکەم سەرپێچیکردنی ئاشکرایە ئەوەتای لە ساڵی ڕابوردووەوه‌ ئەمەریکا لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە. لە کاتێکدا هەینی  رابردوو ڕێبەرانی ئەوروپا لە ڤیه‌نا کۆبونەوە بۆ تاووتوێکردنی ڕێگاکان بۆ هێشتنەوەی ئەو ڕێککەوتنە.

ئێران هەڕەشەشی کردووە هەتا حەوتی مانگی حەوت ئاستی پیتاندنیش زیاد دەکات بۆ نزیکتر لە ئاستی پێویست بۆ بۆمب .

ئەم ڕاگەیاندنەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ناکۆکییەکان لە نێوان ئەمەریکا و ئێران.

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونتەوەیی ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە کە ئێران ئەو ئاستەی تێپەڕاندووە.

بەرێوەبەری ئاژانسەکە یوکیا ئەمانۆ بە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسەکەی ڕاگەیاند ڕووداوەکە پشتراست کراوەتەوە.

گوتەبێژی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەڵێت ئەمە هەنگاوێکی جێگای نیگەرانییە و ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانانی خۆماندا بڕیار دەدەن لەسەر هەنگاوی داهاتوومان.

جێگری وەزیری دەوەی ڕوسیاش دەڵێت ئەم هەنگاوە جێگای داخە و داوای لە ئێران کرد بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکات.

 

voa





ئەم هەواڵە 1765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad