English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێكی دیاری ئێران: ئیسرائیل به‌ نیو كاتژمێر له‌ناو ده‌چێت
2019-07-01 [04:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانتارێكی دیاری ئێران به‌ ئاژانسی هه‌واڵی میهری راگه‌یاندوه‌، ده‌ڵێت، ئیسرائیل له‌ماوه‌ی نیوكاتژمێر له‌ناو ده‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست پێ بكات.

مجته‌بی زولنور سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته‌ سه‌رمان ئه‌وا ئیسرائیل ته‌نیا نیوكاتژمێر ته‌مه‌نی ده‌مێنێت.

ئه‌مڕۆ دووشەممە ئێران دانی بەوەدا نا ئەو سنورەی کە بۆ عەمبارکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 بۆی دانرابوو دەرباز کردووە، ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ئێران وڵاتانی زلهێزی جیهانی نیگه‌ران كردوه‌، گوتەبێژی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەڵێت ئەمە هەنگاوێکی جێگای نیگەرانییە و ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانانی خۆماندا بڕیار دەدەن لەسەر هەنگاوی داهاتوومان.

لای خۆیه‌وه‌ جێگری وەزیری دەوەی ڕوسیاش دەڵێت ئەم هەنگاوە جێگای داخە و داوای لە ئێران کرد بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکات.

هاوکات بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەک تۆڵەسەندنەوە لە ئێران لە بەرامبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا، بڕیاری وەشاندنی گورزی سەربازیی لە دژی ئێران، پەسند کردبوو و ژمارەیەک کاربەدەستی ئیدارەی ترەمپیش، کە ناویان بڵاونەکراونەتەوە، ئەم زانیارییانەیان پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام ترەمپ له‌ دواساتدا بڕیاری هێرشی راگرتووە.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5404جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad