English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌شدی شه‌عبی نه‌ما و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان دانرا
2019-07-01 [04:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی وه‌زیریانی عێراق فه‌رمانێكی ده‌كرد، به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌ به‌شێك له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌و هێزانه‌ش به‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان دانرا.

عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریشی دا، سه‌رجه‌م باره‌گاكانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ناو شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان دابخرێن.

به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق سه‌رجه‌م لق و كه‌رته‌كانی هێزه‌كان ده‌خرێنه‌ سه‌ر سوپای رێكخراوی عێراق و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی ئه‌و هێزانه‌ به‌ هیچ لایه‌نێك ده‌پچڕێت.

هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ هه‌ر هێزێك كاری سیاسی هه‌ڵده‌بژێرێت نابێت چه‌ك هه‌ڵبگرێت.

بڕیاره‌كه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كان پابه‌ند ده‌كات تاكو 31ی ته‌مموز رێنماییه‌ نوێیه‌كان پیاده‌ بكه‌ن.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 4366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad