English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقینەوەیەکی گەورە نێوەندی کابولی هەژاند
تەقینەوەی رۆژی دووشەممەی کابول
2019-07-01 [05:31 AM]

ZNA - هەولێر


لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان زیاتر لە ٦٠ کەس برینداربوون.

پۆلیسی کابول رایگەیاند، تەقینەوەیەكی بەھێز لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی روویداوە و بەر لە تەقینەوەکەش، ژمارەیەک چەکدار لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی پەلاماری بازاڕێکی قەرەباڵغیان داوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، ٦٥ کەس برینداربوونە كە ٩ یان منداڵن.

ئەو ناوچەیەی كە تەقینەوەكە تیادا روویداوە، چەندین بالەخانەی حكوومی و باڵیۆزخانەی ئەمریكای لێیە.





ئەم هەواڵە 5482جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad