English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سزای ئەو کەسانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە درێژ دەکرێتەوە
2019-07-02 [07:23 AM]

ZNA- ھەولێر


بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر ئاشكرای دەكات، بڕیارێكی نوێ لەبارەی پێوەری ئاوی ماڵان دراوە و سزادانی ئەو كەسانەی پێوەرەكەیان نەبەستووە بۆ ماوەی دوو مانگ درێژ دەكرێتەوە.

مەسعود كاڕەش، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان  رایگەیاند: "ماوەی چوار ساڵە بڕیاری بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان دراوە، بەپێی بڕیارەكە لەم مانگە ھەركەسێك پێوەری نەبەستبێ دەبوایە بۆ ھەر مانگێك بڕی 100 ھەزار دینار سزا درابووایە واتا بۆ خولێك كە دوو مانگ دەكات 200 ھەزار دینارە، بەڵام ئەو بڕیارە بۆ دوو مانگی دیكە درێژكرایەوە  لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا 1/9/2019 ھەر كەسێك پێوەرەكە نەبستێ ئەوا بە بڕی 200 ھەزار دینار سزا دەدرێت".

گوتیشی: "پڕۆژەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان بۆ یەكسانییە لە دابەشكردنی ئاو بەسەر ھاووڵاتیان، بەڵام دوای چوارساڵ ھێشتا بەشێك لە خەڵكی پابەندی بڕیارەكە نەبوونە".

ئاشكراشی كرد: "درێژكردنەوەی بڕیاری سزادانی ھاووڵاتیان لەسەر نە بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان لەسەر داوای ژمارەیەك پەرلەمانتار بووە، بەڵام ئەمە دوا مۆڵەتە و جارێكی دیكە درێژ ناكرێتەوە".





ئەم هەواڵە 5980جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad