English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... له‌ پیشانگایه‌كی ئێران، بڕێكی زۆر هه‌نگوین نه‌شیاو هه‌یه‌
2019-07-02 [12:17 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگویندا گیراوه‌ كه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

 

له‌ ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، ده‌ركه‌وتووه‌‌ ئه‌و پێشانگا‌ی وڵاتی ئێران له‌ ماجدی مۆڵ كردویه‌تیه‌وه‌، بڕی‌ (540) كیلۆ هه‌نگوینی گوماناوی هه‌یه‌ و به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن.

 

هه‌نگوینه‌كه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ دوو جۆره‌، جۆرێكیان به‌شانه‌وه‌ هاورده‌ كراوه‌، ‌به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كرنی هه‌نگوین به‌ شانه‌كه‌یه‌وه‌ رێگه‌ پێنه‌دراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی مێرووی زیانبه‌خشی لێده‌كرێت‌، جۆره‌كه‌ی تری هه‌نگوینه‌كه‌ له‌ ته‌نكه‌دایه‌ و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین.

 

ئەنجامی پشکنینەکە ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ شیاوی خواردن به‌كارهێنان نییه‌ بۆیه‌ به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو جۆره‌ هه‌نگوینه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت.

 





ئەم هەواڵە 1915جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad