English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێک: ١١ی مانگ کابینە پێک دێت
2019-07-02 [12:18 PM]

ZNA-هه‌ولێر


پڕۆسەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنیا چەند ڕۆژێکی ماوە و پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێ، کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی کەرکووک جێگەی ئومێدە بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داھاتوودا یەکێتی ناوی کاندەکانی ڕادەست بکات بۆ کابینەی نوێ.

زانا مەلا خالید، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتی یاساییی خۆیدا پێک دێت و ئەو بابەتە لای پارتی یەکلا بووەتەوە، ئەو پەیامە گەیاندراوەتە لایەنەکانی دیکەش کە دەیانەوێ بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بکەن، لەبەر ئەوەش تا ١٥ی مانگ پشووی پەرلەمان درێژ کرایەوە بۆ ئەوەیە تا ڕۆژی ١١ی مانگ کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک بێنین."

شنۆ عەشقی، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئێمە لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردندا بەڵێنی زۆرمان بە خەڵکی کوردستان داوە و پێویستە لە کابینەی نوێدا کار بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکان بکەین. یەکێتی لەسەر کۆی پرسەکان ڕێکەوتنی سیاسی و ئیداریی لەگەڵ پارتی کردووە بۆ ئەوەی پێکەوە حکوومەت بەڕێوە ببەن، تاکە ئاستەنگ کە ماوەتەوە لەبەردەم بەشداریی یەکێتی لە کابینەی نوێدا پرسی کەرکووکە."

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت: "ئەگەر برادەرانی یەکێتی لە یەک دوو ڕۆژی دابێت ناوی کاندیدەکانیان ڕادەست کرد ئەوە پێکھێنان حکوومەت زووتر دەبێت، چونکە لای پارتی و لایەنەکانی دیکەی بڕیارە بەشداری لە کابینەدا بکەن کێشە لەسەر دیاریکردنی کاندیدەکان نەماوە، لەگەل ئەوەشدا ھێشتا ھیچ لایەنێک ناوی کاندیدانی ڕادەستی مەسروور بارزانی نەکردووە."

زانا مەلا خالید ئاشکرای کرد: "کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان شاندی پارتیمان لەگەل برادەرانی یەکێتی ھەنگاوی باشی بڕیوە، لەبەر ئەوەشە پێشبینی دەکەین لە چەند ڕۆژی ئایندەدا یەکێتی ناوی کاندەکانیان ڕادەستی مەسروور بارزانی بکەن، پارتی پابەندی ڕێککەوتنەکانیەتی لەگەڵ ھەموو لایەنەکان، ئەگەر لایەنێک ناوی کاندەکانیان تا ١١ی مانگ ڕادەست نەکات ئەوە کابینە پێک دێت و جێگەیان دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی ناوەکان ڕادەست دەکرێن، ھەرچەندە من زۆر گەشبینم بەوەی یەکێتی بەشداری کارای دەبێت لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا."

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ڕوونی کردەوە: "ئەگەر بێت و لە چەند ڕۆژی داھاتوو پرسی کەرکووک یەکلا بکرێتەوە ئەوە یەکێتی ناوی کاندیدەکانیان ڕادەستی پارتی دەکەن و ئێمەش وەک پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی  یەکێتی لە پەرلەمان ھاوکار و پاڵپشت دەبین بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئێمە گەشبینین بەوەی ھەر دەبێ بگەینە ڕێککەوتن و بەدیلی ڕێککەوتن نییە."


KDP.info
 





ئەم هەواڵە 1828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad