English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەتەلۆنییەکان له‌ دژی پەرلەمانی ئەوروپا خۆپیشاندانێكیان ساز كرد
2019-07-02 [12:33 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بەھۆی ئەوەی ئەمڕۆ رێگە نەدرا سێ پەرلەمانتاری کەتەلۆنیا لەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا بەشداری بکەن، بەھەزاران کەتەلۆنی لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

سێ پەرلەمانتارەکەی کەتەلۆنیا کە لەھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا دەرچوون، یەکێکیان ئێستا لەزیندانی ئیسپانیادایە و دوو پەرلەمانتارەکەی دیکەش لەبەلجیکا دادگای دەکرێن.

ئەمرۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا لەشاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەچوو، لەکۆی ٧٥١ پەرلەمانتار تەنیا ٣ پەرلەمانتاری سەر بەھەرێمی کەتەلۆنیا نەیانتوانی بەشداربن.

لەساڵی ٢٠١٧ ھەرێمی کەتەلۆنیا ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆی ئەنجامدا، زیاتر لە سەدا ٩٠ خەڵکی ئەو ھەرێمە بە بەڵێ بۆ سەربەخۆی کەتەلۆنیا دەنگیدا، دوای ئەنجامەکان حکوومەتی ئیسپانیا بەشێکی زۆر بەرپرسانی ھەرێمی کەتەلۆنیایی سزادا، ژمارەیەک لەبەرپرسانی کەتەلۆنیا بەندکران و پوژدیمۆن سەرۆکی ئەوکاتی ھەرێمی کەتەلۆنیا و ژمارەیەکی دیکەیان بەرە وڵاتی بەلجیکا چوون و لەوێ نیشتەجێ بوون.





ئەم هەواڵە 1630جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad