English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌لیڕه‌زا تابێش: فیلمه‌کانی فیستیڤاڵی منداڵان له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران نمایش ده‌کرێن
2019-07-02 [12:35 PM]

ZNA ـ تاران


عه‌لیڕه‌زا تابێش، بەرێوەبەر و به‌رپرسی ٣٢مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، رایگەیاند، فیلمی فیستیڤاڵی منداڵان له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران نمایش ده‌کرێن.

 

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی ٣٢مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، عه‌لیڕه‌زا تابێش له‌ وتوووێژی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ میدیاکانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ دوایین هه‌واڵه‌کانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ لە سه‌رجه‌می ئێران میوانداری فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان ده‌بێت. بڕیار وایه‌ فیلمه‌کانی به‌شداربوو له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که‌دا له‌ پارێزگا جۆراوجۆره‌کان و هاوپێچی به‌رنامه‌گه‌لێکی تایبه‌تی دیکه‌ نمایش بکرێن.

 

تابێش سه‌باره‌ت به‌و سینه‌مایانه‌ی که‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ نمایش ده‌ده‌ن، گوتی: پێویستی به‌وه‌ ناکات سینه‌ماکانی ناوه‌ندی پارێزگاکان نمایشکه‌ری فیلمه‌کان بن. ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی هه‌ر پارێزگایه‌ک ئه‌و توانایەی هه‌یه‌ که‌ سینه‌ماکانی دیاریکراوی خۆی به‌ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ بناسێنێت و ئێمه‌ فیلمه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی به‌سته‌گه‌لێکدا که‌ پێکهاتووه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیش، بۆ ئه‌وانی ده‌نێرین.

 

به‌رپرسی فیستیڤاڵەکە ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ناوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌کانی فه‌رهه‌نگی ده‌ست ده‌ده‌نه‌ ده‌ست یه‌کتر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زیادکردنی رێژه‌ی چالاکی له‌ وه‌رزی هاویندا، فێستیڤاڵێکی گه‌رم و پڕ له‌ جۆش و خرۆش بۆ سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ به‌ دیاری بێنن.

 

٣٢مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە هاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەهان و ناوه‌ندی سینەمایی ئێران و هەروەها بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جیهان لە رۆژانی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019 له‌ دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا لە ئیسفەهان بەڕێوەدەچێت.

 

مەنووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 8506جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad