English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو ئەركانەی بە پەكەكە سپێردراون
2019-07-02 [12:37 PM]

نووسینی: هاودەنگ فاروق


هەرکاتێک هەرێمی کوردستان بەرەو ئارامی وسەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئەمنی هەنگاو بنێ، پەکەکە ئەرکی نوێی پێ دەسپێردرێ و هەوڵ دەدا جێبەجێێ بکات، بە تایبەتیش کە ئێستا ململانێی وڵاتانی زلهێزو ئیقلیمی لە ئارادایە.
پەکەکە بۆخۆی لە دۆخێکی زۆر لاوازدایە، هێز و پێگەیەکی ئەوتۆی لە کوردستانی باکووردا نەماوە، هیچ چالاکییەکی سەربازیی نەماوە، لە ڕووی جەماوەریشەوە، دوای ڕووداوەکانی شەڕی خەندەق و دروستکردنی کانتۆنەکان لە ڕۆژئاوا جەماوەرێکی زۆری لە دەست داوە، تەنیا جوگرافیای هەرێمێکی ماوە، تێیدا بمێنێتەوە و بحەوێتەوە و بە كاولكردنی بدات، ئەویش هەرێمی کوردستانی عێراقە کە پارتی تێیدا زۆرینەیە و جوگرافیای بن حکومڕانێتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە..
پەکەکە هیچ شەرعییەتێکی یاسایی چالاکی سیاسی و چەکداریی لە کوردستان و لە عیراقدا نییە، عەردی هەرێمی کوردستانی داگیر کردوە، ئیعلانی هێزێکی مخابەراتی بۆ دەکات، تا چالاکیی ئیڕهابیی عەسکەری لێ بکات، کە هیچ هەقێکی نییە ئەو کردەوە ناڕەوایە بکات.
لەم هەڵوێستەی پەکەکەدا تەنیا ئامانجی لێدانی پارتی و بارزانییە، نییە بە تەنییا، لێدانی هەموو لایەنە کوردستانی و کیانی سیاسی هەرێمە.
لە ماوی یەک ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی ٥٠٠ تا ٦٠٠ گەریلای ئەوان شەهید بوونە و تۆڵەی یەک گەریلاشیان نەکردۆتەوە، لە هیچ شوێنێک هەر بوونیشیان نەماوە، لە کێلە شینەوە تا چیاکانی سگۆشەی سنووری (ئێراق – ئێران – تورکیا)،یەک چالاکییان نییە.
لە ڕۆژئاوای کوردستان کە ئێستا لە دەست ئەوانە، لە فیشخابوورەوە بگرە تا دەگاتە عەفرین، ئەو جوگرافیا بەرفراوانەی کە هەمووی لە دەست ئەواندایە، لە هیچ شوێنێک چالاکییەکی سەربازییان بەدی ناکرێت،کەچی دێن هەڕەشە لە تێکدانی دۆخی هەرێمی کوردستان دەکەن.
خەڵک با لێیان بپرسێت، لە وەختێکدا لە نێوانی قامشلۆی ڕۆژئاوا و نوسەیبینی باکووری کوردستان، تەنیا تێلی حدوودی هەیە، هێزی پەکەک لەوێیە، لەشکری تورکیاش بەرامبەرە، خێرە لەوێ هودنەیە و شەڕ نییە، بەڵام لە بناری قەندیل و خواکوڕک، ژن ومنداڵی هەرێمی کوردستان دەکەنە قەڵغان و پشتێنەی ئەمنی و بەر ڕەحمەتی تەیارەی ئێف شانزەیان دەدەن.
پەکەکە لە کێلە شینەوە تا دەگاتە چیای ئارەڕات لە زۆر شوێن، بنکە و بارەگایان هەیە، بۆچی لە دیوەی ئێرانەوە یەک فیشەک بەرامبەر تورکیا ناتەقێنن؟ بۆ نایکەن؟ چونکە ناتوانن، بیتەقێن! بەڵام لە هەرێمی کوردستان تەقە دەکەن، خۆ دەسەپینن، خاک داگیر دەکەن، منداڵ ومێرمنداڵ دەڕفێنن. بە گشتی، پەكەكە هێزێكە، لەوەتەی هەیە لە بەرژەوەندی كورد و كوردستان دەدات و، تەنیا یەك ئەركی پێ ئەسپێردراوە كە خوا هەڵناگرێ زۆر جوانیش جێبەجێی دەكا، كە ئەویش تێكدانی كوردستانە.





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad