English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا بۆیان دەچێتە سەر؟
2019-07-02 [12:40 PM]

نووینی: زكری موسا


لە سەددەی بیستەمی گەلی كوردستاندا بزاڤی سەربەخۆییخوازی بە قڕكردن و تەعریب و كیمیاباران و لەسێدارەدان و زیندانی و ئەشكەنجە لاواز نەكرا بگرە بەهێزتریش بوو. داگیركاران هەموو شتێكیان كرد بۆ تواندنەوە بەڵام سەر نەكەوتن. هۆكارەكەی زۆر ڕوونە، چەندە داگیركار بێ ڕەحمتر بێ لە كاردانەوەدا ئازادیخوازی و ویستی سەربەخۆیی زیاتر پەرە دەستێنێت.
تاكە وەسیلەی حەقیقیی لاوازكردنی ئازادیخوازی و سەربەخۆیی، ئایدیۆلۆژیایە. بە تایبەت ئایدیۆلۆژیای چەپ كە چەكی لە دەست بێت و توندڕەو بێت دەتوانێ وەك نەیارێكی كاریگەری سەربەخۆییخوازی دڵ و هۆش و دەروونی خەڵك بە قسەی بەتاڵ و ناواقیعی و مایەپووچ پڕ بكات.
پەكەكە لە لاوازكردنی بزاڤی نەتەوەیی لە كوردستانی توركیا و سووریا چەند هەنگاوێك چۆتە پێش. لە هەردوو پارچەدا بەهۆی پەكەكەوە خەباتی سیاسی و ئازادیخوازی و نەتەوەیی كورد تووشی بنبەست هاتووە.
ئەمە پێدانی سرویسی خۆڕاییە بە داگیركاران، ئەگەر هێز هەبێت سەربەخۆییخوازی و خۆشەویستیی خاكیان بۆ قەڵاچۆ بكات. هەر بۆیەشە دەرگەی دەزگە هەواڵگرییەكانی داگیركاران بۆ پەكەكە هەردەم لەسەر پشتەو ڕاستیتان بوێت مەحبووبی ئەوانن. تێكشكاندنی سەربەخۆییخوازی ئامانجێكە هەم پەكەكە هەمیش داگیركاران تێیدا لەسەری كۆكن. ئێستا پەكەكە هەموو جۆرە چالاكییەكی لە توركیا سڕ كردووە و تەركیزی كردۆتە سەر كوردستانی عێراق و ژمارەیەكی زۆری میدیا بە میدیاكانی سلێمانیشەوە (بە بێ ئەوەی لە یارییەكە بگەن) خزمەتی پەكەكە و لێدانی بزاڤی سەربەخۆییخواز دەكەن.
ئایا ئەمەیان لە كوردستانی عێراق بۆ دەچێتە سەر؟ ئەمە بەندە بۆ هۆشیاریی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم.





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad