English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوڕینە دائیرەی‮ ‬ئیحسا زۆر موهیمە
2019-07-02 [12:56 PM]

نووسینی: فارس قادر فەقێ عەبدوڵلا


ئەم دەستەواژەیە قسەی‮ ‬برادەرێکمانە خوالێخۆش بێت کە کەسایەتییەکی‮ ‬شاری‮ ‬ھەولێر بوو،‮ ‬ساڵی‮ ‬١٩٩٦ ‮ ‬لەوکاتەی‮ ‬رووداوە نەخوازراوەکانی‮ ‬ناوەخۆ روویدابوو،‮ ‬باری‮ ‬ئەمنی‮ ‬شاری‮ ‬ھەولێر ئارام نەبوو،‮ ‬ئەم دۆستەمان دەیفەرموو‮ “‬پێویستە شەوانە سەیارەیەکی‮ ‬نەجدە لەبەر دەرگای‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬ئاماری‮ ‬ھەولێر‮ ‬بوەستێت و پاسەوانی‮ ‬لێبکات چونکە دائیرەی‮ ‬ئیحسا‮ ‬ئامار‮ ‬زۆر گرنگە‮”. ‬ئەو سەردەم ھەڤاڵان لە مەبەستی‮ ‬خوا لێخۆشبوو تێنەدەگەیشتن و ھەرکەسێک باسی‮ ‬شوێنێکی‮ ‬ناو ھەولێری‮ ‬بکردبا وەک بگوترابا زانکۆ گرنگە ئەو دەیگوت‮ “‬ئیحسا گرنگ ترە‮” ‬یان پەروەردە‮ ‬یان شارەوانی‮ ‬ئەو دەیگوت‮ “‬ئیحسا گرنگ ترە‮” ‬تا وایلێھات بگوترابا کارەبا و ئاوی‮ ‬ماڵان و نەخۆشخانە گرنگە ئەو دەیگوت‮ “‬ئیحساش گرنگە و کورینە لە‮ ‬یادتان نەچێ‮”‬،‮ ‬ تا وایلێھات ئەم بابەتە کەوتە گفتوگۆ لە نێوانمان منیش بە پێکەنینەوە گووتم بەلێ قسەی‮ ‬ھەڤاڵمان راستە،‮ ‬ئیحسا لە ھەمووی‮ ‬گرنگترە لە نەخۆشخانەش گرنگترە،‮ ‬ھەڤالان رووی‮ ‬پرسیاریان لە من کرد و گوتیان چۆن وا دەبێ و مەبەستتان چیە؟‮!! ‬وە چۆن دەبێ ئیحسا لە سەروی‮ ‬ھەموو شوێنەکانە تری‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬بێت،‮ ‬زۆر سەیرە‮!.. ‬گوتم ھەڤاڵینە ئێوە مەبەستی‮ ‬ئەم ھەڤاڵەمان تێناگەن،‮ ‬ئەو بۆیە وا دەڵێت چونکە ماڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر دائیرەی‮ ‬ئیحسایە و ئەو مەبەستی‮ ‬ئەوەیە حیمایە بۆخۆیی‮ ‬و ماڵ و منداڵی‮ ‬خۆی‮ ‬دابین بکات نەک بۆ ئیحسا‮!.‬
ئەوەبوو ئەو ھەڤاڵەمان خوالێیخۆش بێت گوتی‮ “‬خوا شاھێدە راست دەکات و بەس ئەو،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ناو دڵی‮ ‬منی‮ ‬زانی‮”‬،‮ ‬ ھەڤاڵمان پیاوێکی‮ ‬دڵساف و راستگۆ بوو ھەزار رەحمەت لە گۆری‮ ‬نەیدەتوانی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بشارێتەوە‮.‬
تا ئێرە گێرانەوەی‮ ‬حیکایەتێکی‮ ‬خۆشبوو ئەوەی‮ ‬لە دوای‮ ‬ئەو حیکایەتە مەبەستمە بیلێم ئەو سەردەمە لە دانانی‮ ‬کابینەی‮ ‬وەزارەتەکان لە حکومەتی‮ ‬خۆمان،‮ ‬خەریکە ھەمووی‮ ‬وەک ھەڤاڵەکەمان بکەن و‮ ‬یەکێک دەڵێت نەفت گرنگە؟‮!! ‬یەکێک دەڵێت شارەوانی‮ ‬گرنگە لە بیرمەکەن‮ !! ‬یەکێک دەلێ پەروەردە ئەوی‮ ‬تر دەڵێت دارایی‮ ‬بەھەرحال‮ ‬ھەرکەسەو گوێز لە ھەمبانەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەژمێرێ‮ ‬و بە مەرامی‮ ‬خۆی‮ ‬قسە دەکات،‮ ‬ دەبا بپرسین کامیان گرنگ نین؟‮!! ‬ئایا وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا چی‮ ‬کەمترە لەوانەی‮ ‬کە گوتراون و دەگوترێن؟ لە واقیعدا خەریکە ئەم وەزارەتە لە بەر کەسانی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬خوازی‮ ‬تایبەت ئەوەی‮ ‬تێدا نەمینێ ئەویش زانستە،‮ ‬ باشە با بزانین لە پەروەردە چیمان زیاد کردووە دەکرێ دەستکەوتەکان باس بکەین چین؟‮!! ‬قوتابخانەی‮ ‬ئەھلی‮ ‬و تیجارەت و تێکەلاوکردنی‮ ‬پەروەردە لە گەل بیرۆکەی‮ ‬سەرمایەداری‮ ‬زیاتر چی‮ ‬کراوە؟ جا جیاوازی‮ ‬چیە لە نێوان وەزارەتی‮ ‬پەروەردە‮ ‬یان خوێندنی‮ ‬باڵا،‮ ‬کامیان باشترن و گەر حوکم دەدرێ بە چ پێوەرێک پێوانەی‮ ‬بۆ دەکرێ کۆمپانیا و خاوەن زانکۆ و قوتابخانە ئەھلیەکان بازرگانی‮ ‬بێ بروانامەن ئەی‮ ‬شارەوانی‮ ‬کە دەگووترێ باشە بە چی‮ ‬باشە‮! ‬بە ملک و سەروەت و سامانی‮ ‬باب و باپیران‮! ‬کە تەخشان و پەخشان کراوە و دەکرێ؟‮ ‬یان وەزارەتی‮ ‬کار کە ھاوکاری‮ ‬مەزاجی‮ ‬بۆ گروپێک دەکا وە نەدانی‮ ‬بە گروپێکی‮ ‬تر بە بیانووی‮ ‬جۆراو جۆر‮.‬
بەراستی‮ ‬ئەم ھاش و ھیشە فلان شوێن باشترە لە فلان شوێن شتێکی‮ ‬بێ مانایە،‮ ‬ھەموو شوێنەکان گرنگن،‮ ‬بەلێ وەزارەتی‮ ‬پەروەردە زۆر گرنگە،‮ ‬ناوەخۆ گرنگ ترە،‮ ‬خوێندنی‮ ‬بالاش پیرۆزە،‮ ‬دارایش ئەساسە و داینەمۆی‮ ‬ھەمووانە،‮ ‬تەندروستیش پێداویستیەکی‮ ‬ژیانە،‮ ‬پێشمەرگەش شەرەف و کەرامەتمانە،‮ ‬شارەوانیش دوارۆژ و ئایندەمانە،‮ ‬ئەوقافیش رەوشت و رێنمایی‮ ‬و رێ نیشاندەرمانە و عەدلیش رێکخەری‮ ‬ژیان و بە دیھێنانی‮ ‬ئارامی‮ ‬و مافی‮ ‬ھەموومانە‮. ‬بەلێ ھەمویان گرنگن ھیچیان کەم نین‮ ‬یەک لە‮ ‬یەک گرنگترن پۆلین ناکرێن و لە دووتایی‮ ‬تەرازوودا وەک‮ ‬یەک نین،‮ ‬بەڵکو ئەرکەکان،‮ ‬جیاوازن بەڵام ھەمووی‮ ‬ئەندامی‮ ‬یەک جەستەن بەلێ ھەریەکێکی‮ ‬لەنگ بێ جەستەی‮ ‬کورد ھەمووی‮ ‬لەنگ دەبێ‮.‬
بەلێ دەبێ ئەم دەستەواژەیە بگۆرین فلان وەزارەت باشترە لە فلان‮! ‬نەخێر وانیە و بەئاگاین لە نییەتەکان و کارەساتە وابگوترێ ھەمووی‮ ‬گرنگن،‮ ‬بەلام گەر بگوترێ لە کاری‮ ‬گرنگتر دەگەرێین بیکەین ئەوکات دەبێ پیاوی‮ ‬گرنگ بۆ وەزارەتەکان دابنێین نەک وەزارەتی‮ ‬گرنگ بۆ پیاوەکان ببینینەوە،‮ ‬بەلێ دەبێ پیاو بۆ شوێن ببیننەوە،‮ ‬شوێن بۆ پیاو نەبینینەوە وەک بابەتی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬دائیرەی‮ ‬ئیحسا تەنھا بەردەرگەی‮ ‬ماڵی‮ ‬خۆمان نەبینین،‮ ‬ئەگینا ئەوەی‮ ‬ماوەش تێکی‮ ‬دەدەین وەک ئەوەی‮ ‬ئێستا کردمانە و دەیکەین زانکۆی‮ ‬ئەھلی‮ ‬و قوتابخانەی‮ ‬ئەھلی‮ ‬بەکرێ دانی‮ ‬نادی‮ ‬کۆلیج حانوتی‮ ‬قوتابخانە بازارەکانمان دەکەین بە بازاری‮ ‬دەلال خانە‮. ‬بەلێ تکایە ھەمووی،‮ ‬بەلێ دائیرەی‮ ‬ئیحسا گرنگە،‮ ‬بەڵام ئەوانیتریش کامیان لە ئیحسا کەمترن‮!. ‬ھەر ناونیشانەو شوێنێک پیاوی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ پەیدا بکەین نەک بۆ کۆمەلێک پیاوێکی‮ ‬دیاریکراو‮. ‬بەلێ ھەمووی‮ ‬گرنگە و بە دەستی‮ ‬پیاوی‮ ‬گەورە و گرنگ جوانتری‮ ‬دەکەین دەبا پیاوی‮ ‬پیس لەسەر حسابی‮ ‬خێر و خێراتی‮ ‬ئەو میللەتە جوان نەکەین ھەمووی‮ ‬بە جوانان جوانتر بکەین‮!! ‬چونکە ئەوەی‮ ‬جوان نیە جوانکاری‮ ‬بۆ دەکەین ھەر ھێندە جوانن تا لە شوێنە جوانەکان لایان دەدەین‮.‬





ئەم هەواڵە 1510جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad