English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەک بازرگانی ئۆتۆمبێل داوا لە حکومەت دەکەن دوو مانگ مۆلەتیان پێ بدرێت
2019-07-02 [03:15 AM]

ZNA- ھەولێر



دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم کوردستان بڕیارێکی دەرکرد کە نابێت ئۆتۆمبێلی لێدرا و چاکراوە و ژێر ئاوکەوتوو ھاوردە بکرێن کە دوا مۆلەتیش ١-٧- ٢٠١٩ بوو ئەمەش نارەزایەتی کۆمەلێک بازرگانی ئۆتۆمبێلی لێکەوتەوە داوا دەکرێت حکومەت مۆلەتەکەیان بۆ ٢ مانگی تر درێژبکرێتەوە .


لەم بارەیەوە ڕدوان عمر  بازرگانی ئۆتۆمبێل لە شاری دوبەی بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە کۆمەلێک بازرگانی ئۆتۆمبێلین لێرە ژمارەێکی زۆر ئۆتۆمبێلمان کریوە ئەگەر حکومەتی ھەرێم ماوەکەمان بۆ درێژنەکاتەوە رووبەرووی زیانێکی مادی زۆر دەبینەوە .

وە ھەروەھا گوتی لێرە ئێستا ناتوانین ئۆتۆمبێلەکان بنێرین بۆ کوردستان لێرەش ناتوانین لە ماوەێکی دیاریکراودا بیفرۆشین ئەگەر تا ماوەێکی زۆریش بمێنێتەوە دەبێت کرێکی زۆری پارکی وەستانی ئۆتۆمبێل بدەین ئەمەش خەرخیێکی زۆرمان لەسەر دەکەوێت .

وە باسی لەوەشکرد چەندین کۆمپانیا ئەرکیان گواستنەوەی ئۆتۆمبێلە لە ئیماراتەوە بۆ کوردستان ئەمەش تا دەگات نزیکەی ٢٠ رۆژ دەکێشێت بۆیە کۆمەلێک ئۆتۆمبێلمان لە رێگان ئەگەر ئەمە چارەسەر نەکرێت ببێتە ھۆی دروست بوونی کێشە لە نێوان بازرگانانی ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکانی گواستنەوە .

 


گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 4063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad